وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کۆبوونەوەی داماڵینی چەک و تەقەمەنی ناوکەیی تایبەت بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، ڕژیمی ئێران و کورەی باکوری بە دو خالی گەور
وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کۆبوونەوەی داماڵینی چەک و تەقەمەنی ناوکەیی تایبەت بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، ڕژیمی ئێران و کورەی باکوری بە دو خالی گەورەی هەرەشە دژ بە ئاسایشی جیهانی ناوزەد کرد.
بە پێی راگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ۳۰خەرمانانی 96، تەیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەو کۆبونەوەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی ئێران وادیارە حەزی لە پاراستنی لایەنی دروست کردنی چەک و تەقەمەنیە لە داهاتودا. سەرەڕای ئەوەی کە هاوکات پاڵپشتی تروریزمی نێو نەتەوەییە و بە بەرەو پێش بردنی سیستمی موشەکی بە هێزی هەڵگرتنی چەکی ناوکەیی و دروست کردنی شەرلێشێواوی لە وڵاتانی دراوسێدا دریژە بە تاوانەکانی ئەدات.
ناوبراو وتی: کورەی باکور هەرگیز بە پێی بەڵێنەکانی خۆی کاری نەکردوە و لە نیوەی ۱۹٨۰وە کە هاتۆتە نێو پەیماننامەی قەدەغەکردنی پەرە پێدانی چەک و تەقەمەنی، بە بەردەوامی فێلی کردووە و هەرگیز وەڵامدەرنەبووە.
تەیلەرسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە :لەوانەیە کورەی باکور وابیربکاتەوە کە بە دروست کردنی چەک و تەقەمەنی ناوکەیی مانەوەی دەسەلاتەکەی مسۆگەر بکات،بەلام لە ڕاستیدا ئاکامی دروست کردنی چەکی ناوکەیی تەنیا لەگەڵ گۆشەگیری و بێرێزی و بێ بەشی روبەروویان دەکاتەوە.
دریژەپێدانی هەرەشەکان دژی وڵاتە یەکگرتوەکان و بە گشتی کۆمەلگای جیهانی بۆ ڕژیم بەقازانج نیە لە ئێستەدا، بەلکو بەڵێن و چارەسەریەکانی ئێمە بۆ پێشگیری لە دەسدرێژی کورەی باکور بەهێزتر دەکات.