رۆژی 1ی رەزبەری 1396، 23ی سێپتامبری 2017 لەسەر داوای کۆمیتەی سێ سازمان و حیزبی کوردستانی گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی زەحمەتکێش و ناڕەزایەتیە جەماوەر
رۆژی 1ی رەزبەری 1396، 23ی سێپتامبری 2017 لەسەر داوای کۆمیتەی سێ سازمان و حیزبی کوردستانی گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی زەحمەتکێش و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ئەم دواییەی خەڵکی شارەکانی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی نۆروێژ گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران بەرێوەچوو.
ئەم گردبوونەوەیە کە پێشتر لەلایەن هەر سێ کۆمیتەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان بانگەوازی بۆ کرابوو به ئامادەبوونی چەند هێز و لایەنێکی سیاسی وەک پارتی سەربەستی و رێکخراوی یاری کورد و چەندین چالاکی سیاسی کورد و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندام و لایەنگری ئەو سێ لایەنە بەرێوەچوو.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سازمان و ئاڵای کوردستان بەشێوەیەکی چالاک بەشداری ئەو گردبوونەوەیان کرد، هەروەها پەیامی رێکخەرانی گردبوونەوەکە کە بە زمانەکانی کوردی و فارسی ئامادەکرابوو لەلایەن پەژاری حوسێنی و ەهاب مەحمودی پێشکەش کرا.
لە ناواخنی بەرنامەکاندا چەندین دروشم لە پشتیوانی لە کۆڵبەران لەلایەن رێخکەرانی گردبوونەوەکەوە دران و بەشداربووانیش دوبارەیان دەکردەوە