رۆژی دووشەممە 25 ی سێپتامبری 2017 وادەی دیاریکراو بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی رێفراندۆم لە کوردستانی عێراقە و ئامادەکاری بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لەسەرجەم شار و ناوچ
جەماوەری خۆراگری کوردستان!
هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان!
رۆژی دووشەممە 25 ی سێپتامبری 2017 وادەی دیاریکراو بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی رێفراندۆم لە کوردستانی عێراقە و ئامادەکاری بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لەسەرجەم شار و ناوچەکانی هه‌ریمی کوردستان کراوە.
ئەوەی لەو پێوەندییەدا جێگەی سەرنجە و تێرامانە، ده‌ستتێوه‌ردان و زێدەرۆییەکانی دەسەڵاتی ئاخوندییە له هه‌ریمی کوردستان و دژایەتی ئەو رژیمە بۆ ئەو بریارەی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەڕەشەی شەر و پەلاماری سەربازیی و هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی ترۆریستی لە رێگەی دەست و پێوەندەکانی خۆی دەکات و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته هێزی سه‌ربازی له شاره سنووریه‌کانی کوردستانی ئیران جێگیر کردوه. لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێمانوایە هەرشەکانی رژیم لە خۆ گیف کردنەوەیێکی بەتاڵ شتێکی زیاتر نییە و رژیمی تاران تەنانەت فریای قەیرانە جۆراجۆرەکانی خۆی ناکەوێ بەڵام ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی بە مەبەستی تێکدانی رەوشی هەرێمی کوردستان به کار بێنێ، ئێمە وەک هێزیکی نەتەوەیی و دژ به ده‌سه‌لاتی ملهوری ئاخوندی بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە لەبەرانبەر ئه‌و هەرشانە بۆێستینه‌وه و بەرپەرچی پیلانگیرییەکانی رژیمی ئیران و هیزه‌سه‌رکوتگه‌ره‌کانی بده‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا هێزی پیشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات و تێکرای ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له ئاماده‌باشیدا بن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌کی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی حکومه‌تی ئێران و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانیان له عیراق. سازمانی خه‌بات بۆ بەرپرچدانەوەی هەر جۆرە مەترسیەک و پیلانه‌کانی رژیم و هه‌وڵی تێکدەرانه‌ی رژیمی ئیران و به‌کریگیراوانی له عێراق به پێی توانا تێده‌کۆشی بۆ دیفاع له هه‌رێمی کوردستان و پێی وایە نابێ ئارامی و ژیانی کوردستان بشێوێندرێ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سازمان و پیشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌کانیان که له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن دروست بکرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
24.9.2017