ئەمرۆ دوو شەممە 3ی رەزبەری 1396، 25ی سێپتامبری 2017 پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان لە سەعات 8ی بەیانی لە سەرتاسەری کوردستانی باشوور دەستی پێ کرد
پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
ئەمرۆ دوو شەممە 3ی رەزبەری 1396، 25ی سێپتامبری 2017 پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان لە سەعات 8ی بەیانی لە سەرتاسەری کوردستانی باشوور دەستی پێ کرد و سەعات 6ی ئێوارە کۆتایی پێ بێ.
سەرکردایەتی کورد لە باشووری کوردستان لە دوای پێشێلکاریە دەستووریەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و پیلانەکانی حکومەتی عێراق و رژیمی ئێران بۆ لەبار بردنی دەستکەوتە دەستووری و شەرعیەکانی گەلی کوردستان، بریاری بەرێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانیان راگەیاند. وێرای فشاری نێودەوڵەتی و هەرەشە و گورەشەی حکومەتە داگیرکەرەکانی ناوچە بەتایبەتی رژیمی ئێران، بۆ دواخستنی ئەو پرۆسەیە، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بریارەی سووربوو و ئەمرۆ بۆ یەکەم جار نەتەوەی کورد لە عێراق بۆخۆی چارەنووسی خۆی دیاری دەکات