هاکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشور، ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی سەربە رژ
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشور، ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی سەربە رژیمی ئێران کەش و هەوای ئەمنیەتییان بە سەر کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا زاڵ کرد. رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای دەرکردنی بریاری گشتپرسی کوردستانی باشور، لە هەول و تەلاقای ئەوە دا بووە کە ئەم پرسە گرنگەی کورد پەک بخات و دەست تێوەردانە گێرەشێوێنیەکانی لە ناوچەکەدا پەرە پێبدا. ئەمرۆش لەگەڵ دەست پێکردنی پرۆسەکەدا و بە ئامانجی رێگری کردن لە شادی و خۆشحالی دەربرینی خەلکی شارەکانی کوردستانی ئێران بە تایبەت شارەکانی سنە، مەهاباد،سەقز، مەریوان، شنۆ و بانەی میلیتاریزە کردووە.
بە هەمان شێوەش فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە ئاسمانی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت و بانە لە حاڵی فڕین بە ئاسمانی ئەو شارانەدان