لە دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسی باشووری کوردستان لە 25ی سێپتامبری 2017، رژیمی ئێران وەکوو دەسەڵاتێکی خۆسەپێن و دواکەوتوو کەوتە دژایەتی کردنی ئیرادەی خەڵکی کو
لە دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسی باشووری کوردستان لە 25ی سێپتامبری 2017، رژیمی ئێران وەکوو دەسەڵاتێکی خۆسەپێن و دواکەوتوو کەوتە دژایەتی کردنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانی عێراق و دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم دەربری، بەپێی هەواڵەکان وێرای هەرەشە و گورەشەی بەرپرسانی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە پاسدار قاسمی سلێمانی بەرپرسی سوپای تیرۆریستی قودس هەوڵەکانی چر کردەوە بۆ لەباربردنی پرۆسەی ریفراندۆم و شکست پێهێنانی، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەدا رۆژی دووشەممە خەڵکی کوردستانی باشوور بە جۆش و خرۆشێکی کەم وێنە چوونە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان دا.
لە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران کەوتنە شایی و خۆشی و ئاهەنگ گێڕان پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانی باشوور بەسەر ویستی گڵاوی رژیمی داگیرکەر و سەرکوتگەری ئاخوندی دژ بە هەرێمی کوردستان.
خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز، سنە، مەریوان، بۆکان، مەهاباد، کرماشان، جوانرۆ، سەردەشت و چەندین شار و ناوچەی دیکەی کوردستانی ئێران هەتا درەنگانێکی شەوی دووشەممە بەردەوام بووم لە ئاهەنگ و شایی گێڕانیان. بەپێی هەواڵەکان هێزە سەرکوتگەرەکان هەوڵێکی زۆریان داوە بەربە خۆشی و ئاهەنگی جەماوەر بگرن کە ئەوە بۆتە هۆی ئەوەی لە هەندێ شوێن گرژی دروست ببێ.
شایانی گوتنە لە دوای ئەوەی سەرکردایەتی خەڵکی کوردستانی باشور رۆژی 25ی سێپتامبریان بۆ بەرێوەچوونی ریفراندۆم دیاری کرد، رژیمی ئێران هەر زوو کەوتنە دژایەتی کردنی ئەو بریارە و هەموو هەوڵێکی دا بۆ لەبار بردنی، هەر بەپێی ئە راپۆرتانەی لە ناوخۆی کوردستانەوە بە دەستمان گەیشتوون لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە 23 و 24ی سێپتامبری رژیم شارەکانی کوردستانی ئێرانی زیاتر میلیتاریزە کرد و فرۆکە شەرکەرەکانی رژیم لە ئاسمانی زۆربەی شارە سنووریەکان کەوتنە مانۆردان و هێزەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیم کەوتنە تۆپباران کردنی ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان.