عاسیمە جیهانگیر ڕاپۆرتدەری مافی مروڤ ڕێکخراوە نەتەوەکان بۆ کاروباری ئیران لە وتووێژێک لە گەڵ تەلەڤیزیونی ئەلعەرەبیە وتی: دۆخی مافی مرۆڤ لە ئیران خراپە.
عاسیمە جیهانگیر ڕاپۆرتدەری مافی مروڤ ڕێکخراوە نەتەوەکان بۆ کاروباری ئیران لە وتووێژێک لە گەڵ تەلەڤیزیونی ئەلعەرەبیە وتی: دۆخی مافی مرۆڤ لە ئیران خراپە.
ئەلعەرەبیە ۱ ڕەزبەری ۹٦: ئێوە لە دوایین ڕاپۆرتخۆتاندا وێنەیێکی روون لە ژنان و هەواڵنێرەکانی دژ بە ڕژیمی ئێرانتان پێشکەش کردوە تکایە باسی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئیران بکەن؟
عاسیمە جیهانگیر : لەهەموو بارێکی یاسایی دۆخەکە خراپە. لەگەڵ خەڵک بەپێ ئایین و نەتەوە هەلسوکەوت دەکرێ ئەوان ئەشکەنجە دەکرێن و مافی مروڤ پێشل ئەکرێ، ئەمە وێنەی ئێرانە.
ئەم ڕژیمە دەزانێ دەبێت بە پێی جارنامە مافی مروڤ کار بکات و ناتوانت تاماوەێک دور و دڕێژ گرینگی نەدات بەم بابەتانە و کەمتەرخەم بێ، چوونکە زانیاری خەڵکی جیهان زۆرتر دەبێت.
ناکرێ بە خەڵک بڵەین کە مافی مروڤ پێشل ناکرێ چوونکە ئەوان دەتوانن بارو دۆخەکە دەبینن.
ئەلعەرەبیە: بەلام ئەم پەسەندکراوانە پشتیوانی لە ئافرەتان و کەمینە نەتەوەی و ئایینیەکان ناکات، ئەم پەسەندکراوانەی کە کەس ئەرکدار ناکا چۆن دەکرێ بەبوونی ئەو پەسەندکراوانە پشتیوانی لە مافی کەمینەکان بکرێ؟
عاسیمە جیهانگیر: پەسەندکراو بریتیە لە هەندێ بەڵێنی ڕژیمی ئێران و ئەو سیاسەتەکانەی کە دەبوو بەرێوەبچێ. ئەو بەڵێنانەی ئەو رژیمە داویەتی ناتوانن بە کەڵک بن مەگەر ئەوەی بە کردەیی بکرێن.
ئەلعەرەبیە: لە پێوەند لە گەل وەڵاتێک کە پەروەندەی خراپی لە مافی مڕۆڤدا هەیە و هەوالنێران و پاریزەرانی مافی مروڤ بە گشتی دەکرێنە ئامانج ئێوە چە ڕاسپاردەیەکتان بۆ پارێزەرانی مافی مروڤ هەیە کە لە کارەکانیاندا سەرکەوتو بن و دەستبەسەر نکرێن و توانایی بەرگری لە خۆیان و مافەکانیان هەبێت.
عاسیمە جیهانگیر: لەم جیهانەدا هەمو کەس مافی ئەوی هەیە بەرگری لە مافەکانیان بکەن و ئەوە هەموو مافێک و هەموان لە خۆ دەگرێ.