پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕژیمی ئێران لە کورەی باکوور مەترسیدارترە.

ڕژیمی ئێران لە کورەی باکوور مەترسیدارترە.

اڵ جک کین جێگری پێشویی هێزی زەمینی ئارتەشی ئامریکا دەلێت: ڕژیمی ئێران لە کورەی باکوور مەترسیدارترە

ژنراڵ جک کین جێگری پێشویی هێزی زەمینی ئارتەشی ئامریکا دەلێت: ڕژیمی ئێران لە کورەی باکوور مەترسیدارترە.                                                                                                                                                                  رژیمی ئێران بە شێوازی سیستماتیک سەربازە ئامریکاییەکانی ناو خاکی عێراقی لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا کوشت .

تلڤیزیون فاکس نیوز ۲ی رەزبەر ۹٦: رای ئێوە لە بارەی وتاری سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کۆمەلی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان چیە ؟

ژنراڵ جەک کین سەرۆکی ریکخراوی  بەدواداچونی شەر لە ئامریکا: لە سەرەتادا تا ئەو جێگەی کە پێوەندی بە وتارەکەی دۆنالد ترامپەوە  هەبێت ، ئەم وتارەی یەکێکە لە باشترین وتارەکانی بە بەراورد لەگەڵ ئەو وتارەی کە لە لیهستان پێشکەشی کرد. من لە دوای  تێپەربوونی  هەشت سال بەسەر وتارە نارونەکانی ئۆباما و داوای لێبوردن کردنە بەردەوامەکانی بە ناوی ئامریکاوەو هەروەها دەربرینی دروشمی نەرم بۆ خۆ نواندنی، لەگەڵ کۆتای هاتنی ئەمانەدا من ئێستا هەست بە ئارامی دەکەم. 

وتارە راستەوخۆ و شەفافەکانی ترامپ کە لە ماوە ئەم  ۹مانگەدا لە نزیکەوە ئاگاداریم،  ،یەکێکە لە نیشانەکانی سیاسەتی دەرەوەیی  و لایەنگیری ئاسایشی نەتەوەیی  ئەو.

بێژەری ان بی سی: دەوڵەتی ترامپ و نوێنەرانی ئەوان لە نێۆیۆرک بوون، ئەوان ڕژیمی ئێران و کورەی باکووریان هاشێوەی یەک لەقەڵەم دا و هەر دو وڵاتەکەیان بە هەرەشە بۆ  سەر ئاسایشی جیهانی ناوزەد کرد و داوای هاوهەڵوێستی جیهانیان کردووە لە بەرانبەر ئەم دوو وڵاتەدا.

هەستان چۆنە کاتێک ناوی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە دێن؟

ژنراڵ جەک کین : پێم وایە کارەکانی ڕژیمی ئێران خراپتر بوە، لە سالی ۱۹٨۰ئەم  ڕژیمە دەستی کرد بە کوشتنی ئامریکاییەکان.

بە کەلک وەرگرتن لە هێزە جێگیرەکانی لە لوبنان،باڵیۆزخانەی ئیمەیان لەو شارەدا  تەقاندەوە،.. هەر ئەوان بوون باڵیۆزخانەی کوەیتیان تەقاندوە.بارەگای هێزی ئاسمانی ئێمەیان لە عەرەبستانی سعودی تەقاندەوەو   و بە شێوەی سیستماتیک سەربازانی ئامریکاییان لە عێراق لە ماوەێ سێ سال و نیو کوشت.

ئەوان لە ئێستا سەرەنجی خۆیان خستۆتە سەر عێراق و لوبنان و سوریە و یەمەن و هەولی ئەوەیان داوە  دەسەلات بە سەر هەمو  ناوچەکە  بگرن، بەڵام کورەی باکوور هەوڵنادات ئەم کارانەبکات.

ماوەیەکە پیشەی ڕژیمی ئێران بۆتە کوشتار لە دەرەوەی وڵات، بەڵام کورەی باکوور لە ناوخۆدا دەکوژێت.

 

ئەگەر ڕژیمی ئێران چەکی ناوکەیی بە دەست بێنێ‌ دەبێتە هەرەشەیەکی جیهانی کە جێگەی هەرەشەی کورەی باکوور دەگرێتەوە


7 ساڵ و 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران لە کورەی باکوور مەترسیدارترە.

ڕژیمی ئێران لە کورەی باکوور مەترسیدارترە.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران