نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵوێستی وەلاتەکەی لە پێوەند بە بەرێوەچوونی کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک خستەڕوو.
نیکی هێلی وتی حەوتووی رابردوو ئێوە شاهیدی قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆڕی گشتی بوون کە پێم وایە هێزی ئەمریکای نیشان دا. ئەو داوای لە هەموو وەلاتان کرد یەکرگرتوو بن چوونکە ئێمە لەگەڵ رژیم گەلێکی یاخی کە بە دیاری کراوی کورەی باکور و رژیمی ئێرانن لە شەرداین. زۆرێک لە وەلاتان وەڵامی پۆزەتیڤیان دایەوە. ئەوان کاردانەوەی ئەرێنیان لەگەڵ وتەکانی دۆناڵد ترامپ هەبوو.
بابەتی ئێران ناوەرۆکی باسەکانی ئەو حەوتووە بوو. هەمووان لە بارەی بەردەوامی چالاکی تێکدەرانەی ئەو رژیمە لە سەرانسەری رۆژهەلاتی ناوەراست قسەیان کرد وەک لە سوریە یان عێراق یان لە لوبنان و یەمەن.
ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتی خۆمان هەتا دڵنیابینەوە کە هەڵسوکەوتی خۆسەرانەی رژیمی ئێران رادەگرین. لەبارەی ئێرانەوە ئێوە چەندین رێگەچارەتان هەیە کە لە جێبەجێ کردن دایە.
لە 15ی ئوکتۆبردا سەرۆک دەبێ بریار بدات لەوەی کە ئایا پێبەندی رێکەوتن دەبێ یان نا و ئەوە قانوونی ئەمریکایە و پێوەندی بە بەرجام یان رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئێرانەوە نیە. قانوونی ئەمریکا سەرۆک کۆماری ئەرکدار دەکات هەر 90 رۆژ بریار بدات کە ئایا رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئێران کە باقی بریارنامەکانی وەک تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک و قاچاخی چەک و پشتیوانی لە تیرۆریزم پێشێل دەکات یان نا؟ سەرۆک کۆمار دەبێ هەموو ئەوانە لێکبداتەوە و ئەگەر پێی وایە ئەو رێکەوتنە لە راستای قازانجەکانی ئەمریکایە ئەوە تەئیدی دەکات و ئەگەر پێی وابێ کە ئەو رێکەوتنە لە راستای قازانجی خەڵکی ئەمریکادا نیە تەئیدی ناکا، کە وایە دەچێتە کۆنگرە. ئەو لەگەڵ کۆنگرە کار دەکات کە چۆن دیسان دۆخەکە لێکبداتەوە.
پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ناوکەیی لە کۆنگرەی ئەمریکا
ئەوەی ئێمە بۆی دەگەرین و زۆریشمان رەخنە لێی هەیە ئەو راستیەیە کە بریارنامەی 2231 لەلایەن رژیمی ئێرانەوە پێشێلکراوە. سکرتێری گشتی راپۆرتێکی ئامادە کردبوو کە دەڵێ ئەوان تێکرای خاڵەکانی ئەو رێکەوتنەیان پێشێلکردووە لەوانە پشتیوانی لە تیرۆریزم، قاچاخی چەک و تاقی کردنەوەی مووشەکی بالستیک کە دەبێ لەبەر ئەو کردەوانەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێ. رژیمی ئێران دەبێ بزانێ کە رێکەوتنی ناوکەیی رێگە نادا هەر کارێک پێی خۆش بێ ئەنجامی بدات.