هێزەکانی رژیمی ئێران لە تێکرای ئەو شارانەی لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستان ئاهەنگیان گیڕا و ئاڵای کوردستانیان بەرز کردۆتەوە کەوتوونەتە رەشبگیری و
هێزەکانی رژیمی ئێران لە تێکرای ئەو شارانەی لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستان ئاهەنگیان گیڕا و ئاڵای کوردستانیان بەرز کردۆتەوە کەوتوونەتە رەشبگیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارانەیان بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، هێزەکانی رژیم لەکاتی ئاهەنگ و خۆشی هاوولاتیانی کورد لە کوردستانی ئێران، دەستیان کردووە بە فیلمگرتن لە خەڵک و بۆ رۆژانی دوای ئاهەنگەکە ئەوانەی لە فیلمەکاندا دەرگەوتوون بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارانە کردووە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم، لە شارەکانی پیرانشار، مەهاباد، بۆکان، سەقز، بانە، سنە، مەریوان، جوانرۆ و سەردەشت بەشێوەیەکی بەربڵاو دەیان کەسیان دەستبەسەر کردووە کە بەشێکی زۆری ئەو دەستبەسەرکراوانە لە لاوان پێکدێن.