کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی کوردستان دوانیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 5ی رەزبەری 1396 ئەنجامی بەرایی گشتپرسی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی کوردستان دوانیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 5ی رەزبەری 1396 ئەنجامی بەرایی گشتپرسی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.
هه‌ندرێن محه‌ممه‌د سه‌رۆکی کۆمیسیۆن رایگه‌یاند، ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین.
رۆژی 25/9/2017 له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
دوای داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان، کۆمیسیۆن رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی که‌متر له 72 کاتژمێردا ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی ریفراندۆم به‌م جۆره‌یه:
ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به گشتی: 4 ملیۆن و 581 هه‌زار و 255 ده‌نگده‌ر بوو.
ژماره‌ی به‌شداران به گشتی: 3 ملیۆن و 305 هه‌زار و 925 ده‌نگده‌ر بوو که ده‌کاته %72.16.
ژماره‌ی ده‌نگی به‌ڵێ: 2 ملیۆن و 861 هه‌زار و 471 که ده‌کاته سه‌دا 92.73.
ژماره‌ی ده‌نگی نه‌خێر: 224 هه‌زار و 468 ده‌نگه ده‌کاته %7.27
هه‌ندرێن محه‌ممه‌د روونیشیکرده‌وه، ئه‌و ئه‌نجامانه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه په‌سند کران ده‌بنه ئه‌نجامی ره‌سمی و کۆتایی.