یوکیا ئامانۆ سەرۆکی ئاژانسی نێوندەوڵەتی وزەی ناوکەیی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری رۆیتەر کە رۆژی چوارشەممە 5ی رەزبەر بڵاو کرایەوە وتی: رێکخراوەکەی ئەو ناتوانێ تەئیدی ئەوە بکات کە رژیمی ئێران رێکەوتنی ناوکەیی جێبەجێ دەکات، لەبەر ئەوەی ئەو کەرەستەو توانای ئەوەی نیە دڵنیایی بدات لەوەی تاران خەریکی چالاکی گەلێک نیە کە ئەنجامەکەی دروست کردنی کەرەستەی تەقینەوەی ناوکەیی لێدەکەوێتەوە.
ناوبراو بە رۆیتەری وت: رژیمی ئێران لە چالاکی گەلیک کە لە بەشی تی رێکەوتنی ناوکەیی دا هاتووە رێگری کراوە. لە درێژەدا وتی: ئاژانسەکەی بەڵگەی تەواو بۆ تەئیدی پێبەندبوونی رژیمی ئێرانی لەبەر دەستدا نیە. بەشی تی بەرهەمهێنانی شێوەسازی کۆمپیوتەری لە تەقینەوەی ناوکەیی و دارشتنی سیستەمی چەند مەبەستە تەقینەوەی زەربەیی لە خۆ دەگرێ.
بەشی تی گرینگە، دیوید ئالبرایت پشکنەرێکی پێشووی چەکوچۆڵ لە دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێونەتەوەیی، ئولی هانیون سکرتێری پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی ناوکەیی مانگی رابردوو بە نووسراو لەو بارەوە شیی کردنەوەیان داوە.
لەو نووسراوەدا ئیشارە بەوە کراوە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی دەتوانێ داوای دەستراگەیشتن بە بنکە سەربازیەکان دات، جێگەیەک کە بە ئەگەری زۆر رژیمی ئێران لێکۆڵینەوەی چەکوچۆڵی ناوکەیی خۆی بەپێی بەشی تی ئەنجام بداوە، بێ گومان رژیمی ئێران خەریکی پێشێلکردنی رێکەوتنی ناوکەییە...