ڕۆژی سێ شەممە ٤ ڕەزبەری ۹٦ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسپانیا قسەیان بۆ هەواڵنێران دەکرد لەبارەی مەترسی رژیمی ئ
ڕۆژی سێ شەممە ٤ ڕەزبەری ۹٦ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسپانیا قسەیان بۆ هەواڵنێران دەکرد لەبارەی مەترسی رژیمی ئێران وریایی دا.
ناوبراو وتی ئامریکا و ئسپانیا لەگەڵ مەترسی و بەربەستی هاوبەش بەرەوروون، لە ڕژیمی ئێران و کورەی باکوور بگرە هەتا بارودۆخ لە وێنزوئێلا. من پێشوازی لە بریاری نوێی ئسپانیا بۆ دەر کردنی سەفیری کورەی باکوور لە وڵاتەکەیان دەکەم. کاتی ئەوەیە هەمو وڵاتانی بەرپرس لە بەرانبەر هەڕەشەکانی کورەی باکوور ڕاوەستن .
پڕۆگرامی چەک و تەقەمەنی ناوکەیی و موشەکی بالستیکی کورەی باکوور هەرەشەیه بۆ سەر هەموو جیهان. هەموو جیهان دەبێت هەوڵی ئەوە بدەن کە ئەم وڵاتە لە چەک و تەقەمەنی ناوکەیی داماڵرێ.
دۆناڵد ترامپ لە درێژەدا وتی سەرەڕای ئەوەی کە بژاردەی سەبازی دژ بە کورەی باکوورم پێ خۆش نیە، بەڵام لە کاتێکدا ناچار بە کەڵک وەرگرتن لە بژاردەی سەربازی بین، ئاکامی وێرانکەری بۆ پیونگ یانگ دەبێ.
ناوبڕاو هەروەها گروپە تروریستی و توندئاژۆکانی بە هەرەشەیێکی دیکە بۆ سەر کۆمەڵگای جیهانی زانی.