یه‌ک شه‌مه‌ 

27 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناوی ژمارەیەک لە گیراوانی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

ناوی ژمارەیەک لە گیراوانی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

بەپێی هەوالەکان، دوابەدوای سەرکەوتنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق و شکستی سیاسەتەکانی رژیمی ئێران دژ بەو گشتپرسیە، خەڵکی شارەکانی کوردستانی رۆژهەلات رژانە

 بەپێی هەوالەکان، دوابەدوای سەرکەوتنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق و شکستی سیاسەتەکانی رژیمی ئێران دژ بەو گشتپرسیە، خەڵکی شارەکانی کوردستانی رۆژهەلات رژانە شەقامەکان و شایی و خۆشیان دەربری.

هێزەکانی رژیم لە دوای ئەوەی نەیانتوانی بەربە ئاهەنگ و خۆشی جەماوەر بگرن، کەوتنە پیلانگێڕان و فیلمیان لەو کەسانە هەڵگرتووە کە لە ئاهەنگەکاندا بوون لە رۆژانی دوایی دا بانگهێشتی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتیان کردوون، یان ئەوەی کە چوونەتە سەر ماڵەکانیان و دەستبەسەریان کردوون.

ئەگەر چی لە سەرەتاوە ناونیشان و ژمارەی گیراوەکان روون نەبوو بەڵام هەتا دێ و ناونیشان و ژمارەی گیراوەکان بۆ هەواڵدەریەکان و خەڵک زیاتر ئاشکرا دەبێ.

بەپێی هەواڵ تەنیا لە شاری سەقز کە ئاهەنگ و خۆشی بە گەرمی تیایدا بەرێوەچوو، رێژەیەکی زۆری خەڵک دەستبەسەر کراون کە هەندێ هەواڵدەری باس لە گیرانی 280 کەس دەکەن کە لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها ناوی سێ کەس لە گیراوانی کامیاران ئاشکرا بووە کە بەو شێوەیە: 

لایەق رەحمانی، فەرەیدوون کەریمی و یاسر فەرەجوڵاهی.

 

هەواڵدەری هەنگاو ئاشکرای کرد لە شاری سنەیش زیاتر لە 10 کەس دەستبەسەر کراون کە ناوی سێ کەس لەو گیراوانە ئاشکرا بووە کە بریتین لە: موسلیم سەعید پوور، محەمەد مینبەر و پەیمان مینبەری.


6 ساڵ و 8 مانگ و 19 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوی ژمارەیەک لە گیراوانی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

ناوی ژمارەیەک لە گیراوانی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران