بە پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، رژیمی ئاخوندی لە کاتی بریاردان لەسەر بەرجام ڕایگەیاند کە ئامادەیە ڕێگە بدات بە پشکنین و چاودێری کردنی زیاتری چالاکیە ناوکەییەکانی .
بە پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، رژیمی ئاخوندی لە کاتی بریاردان لەسەر بەرجام ڕایگەیاند کە ئامادەیە ڕێگە بدات بە پشکنین و چاودێری کردنی زیاتری چالاکیە ناوکەییەکانی .
هەواڵدەری بلومبێرگ نوسی: جەواد زەریف ڕایگەیاند رژیمی ئێران ئامادەیە پشکنین و چاودێری توند لەسەر دامەزراوە ناوکەییەکانی لە پاش شەش سالی دیکە قەبول بکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وتووێژی دوبارە لە سەر بەرجامی رەد کردوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ بەرجامی بەهۆی شەرم و رێکەوتنێکی زۆر خراب ناو بردوە.
دەوڵەتی ئامریکا تا دو حەوتووی داهاتوو رای خۆی لەبارەی پێبەندبوونی ڕژیمی ئاخوندی بە بەرجام رادەگەێنێ. لە هەمان کاتدا فەرانسەیش خوازیاری وتووێژ لە بارەی سازکردنی موشەک و چاودێری دوای کۆتایی هاتنی بەرجام لەسەر دامەزراوە ناوکەییەکانە.
دۆیچەوێلە لە بارەی هەڵوێستی جەواد زەریف وتی: قسەکانی لە کاردانەوە بە پێشنیاری دوبارە کردنەوەی وتووێژەکان لەسەر رێکەوتنی ناوکەیی بووە.