نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ڕێگا چارەی بەردەوامی ئاشتی لە سوریە لە ڕێگای گواستنەوەی سیاسی دەسەلات و بە بێ هەژموونی ئێران یا ئە
نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ڕێگا چارەی بەردەوامی ئاشتی لە سوریە لە ڕێگای گواستنەوەی سیاسی دەسەلات و بە بێ هەژموونی ئێران یا ئەسەد دێتە ئاراوە. نابێت بە جێی داعش، ڕژیمی ئێران لە سوریە هەژموونی خۆی بسەپێنێت.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری 1396 لە ئەنجومەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە وتاڕێکدا وتی: بڕیار نیە دوای کۆتایی هێنان بە چەکدارانی داعش ئەسەد یان ڕژیمی ئێران، سوریە بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان.
بە پێ هەواڵی ئەلعەرەبیە نیکی هێلی وتی: وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا پێبەندە بە دۆزینەوەی ڕێگەچارە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە کێشە و قەیرانی سوریە.
ئێمە دەبێ دڵنیا بین کە یارمەتیە مروڤدۆستانەکان بگاتە ئەو ناوچانەی گەمارۆ دراون و دەبێ ڕژیمی ئەسەد وەڵام بداتەوە کە بۆچی بەربەست لەبەردەم گەیشتنی ئەو یارمەتیانە دروس دەکات .
لە لایێکی دیکەوە هەواڵدەری رۆیتەر ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی ڕەزبەر لە ڕاپورتێکدا ڕایگەیاند ئیستفان دێمیستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری خولێکی نوێ لە وتووێژەکانی سوریە لە چەند حەوتووی داهاتووە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە وتی هیوادارە تاکو خولێکی نوێی وتووێژەکانی تایبەت بە سوریە لە ژنێڤ لەچەند حەوتووی داهاتوودا بەڕێوەبەرێت، دێمیستۆرا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: من داوا لە هەر دو لایەن دەکەم بارودۆخەکە لە گەڵ بەرپرسیارەتی بەرانبەر گەلی سوریە لە سەر ئەمری واقع تاوتوێ بکەن و بۆ بەشداری کردن لە دانوستانەکانی ژێنۆ خویان تەیار بکەن.
ناوبراو وتی :بە تەمایە تا خولی هەشتەمی وتووێژەکان سەبارەت بەو شەرە خوێناویە شەش ساڵەیە پێش مانگی ئوکتوبر یان سەرەتای مانگی نوامبێر بەڕێوەبەرێت .