__ تەقە لە مامۆستایەکی سەردەشتی کرا
__ منداڵانی سەردەشت پێشانگای وێنەیان لە ولاتی هۆلەند کردەوە
__ 31 که‌س لە بۆکان بە نەخۆشی ئایدز گیرۆدەن
__ ناسا سه‌باره‌ت به وشکه‌ساڵی له ئێران هۆشداری ئه‌دات
__ کوردی سووریا بۆ کۆنفڕانسی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا له ڕیاز بانگهێشت نه‌کران
__ کوژرانی دوو سەرکردەیتری سوپای پاسداران لە سووریە
__ ئەمریکا: داعش نەوتەکەی رەوانەی تورکیە دەکات
تەقە لە مامۆستایەکی سەردەشتی کرا
کەسانێکی نەناسراو لە گەڕەکێکی سەردەشت تەقەیان لە فەرهەنگییەکی خانەنشین کراوی ئەو شارە کردووە و گیانیان لێئەستاندووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، تەقەی کەسانی نەناسراو لە گەڕەکی شێخ مەولانای شاری سەردەشت ڕوویداوە و بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی ڕەحمەت موحەممەدی. ئەو هاووڵاتییە لە دەرئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا، بەتوندی بریندار کراوە و هاوکات دەگەڵ گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە. ڕووداوی تەقەکردن لەو مامۆستا ٥٥ ساڵە، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ڕووی داوە. بە پێی ئەمخ راپۆرتە، ڕەحمەت موحەممەدی، فەرهەنگییەکی خانەنشتن کراوی وەزارەتی پەروەردەیە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بە دەمانچە فیشەکیان بە پشتەسەریەوە ناوە. دەوترێت کە ڕەحمەت موحەممەدی کەسێکی خۆشناو و جێی ڕێزی خەڵکی بووە. شایانی گوتنە تاکوو ئێستا بکوژ یان بکوژانی ئەو مامۆستایە نەناسراون.
منداڵانی سەردەشت پێشانگای وێنەیان لە ولاتی هۆلەند کردەوە
منداڵانی شاری سەردەشت بە بۆنەی کیمیابارانی کردنی ئەو شارەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی opcw پێشانگایەکی وێنەیان کردەووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمساڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی opcw بە وێنەی منداڵانی شاری سەردەشت لە شاری لاهەی وڵاتی هوڵەندا رازێنرابووە. هاوکات لەگەڵ کردنەوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو رێکخراوە، پێشانگای ئەنجومەنی داکۆکی لە مافی بریندارانی کیمیای کرایەوە. رێکخراوی پێشگیری لە چەکی کۆمەڵکوژیopcw کار بۆ نەهێشتن و بنبڕکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیای و کۆمەڵکوژ لە جیهان دا دەکات کە لە ساڵی ١٣٦٧هەتاوییەوە دامەزراوە هەتا ئێستا ١٨٨ئەندامی هەیە. ئەنجومەنی داکۆکی لە مافی بریندارانی کیمیای شاری سەردەشت بۆ ماوەی ١٢ساڵە بەشداری بەردەوامی لە کۆبوونەوەیە هەەیە توانییەتی دوو کورسی بە دەست بێنێت.
31 که‌س لە بۆکان بە نەخۆشی ئایدز گیرۆدەن
سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی بۆکان ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز له‌و شاره‌ی به 31 که‌س ڕاگه‌یاند. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شادی قادری، سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی بۆکان له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران وتی: تاکوو ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز به گشتی له ئێران‌دا 29 هه‌زار و 414 که‌سه که له‌م ڕێژه‌یه ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه له شاری بۆکان 31 که‌سه. زیادیشی کرد: به‌راورد و ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌کات که که‌سانێکی تووشبوو به‌م ڤایرۆسه له نێوان 80 بۆ 90 هه‌زار که‌س له ئێراندایه واتا که‌سانێک هه‌ن که تووشبووی نه‌خۆشی ئایدزن به‌ڵام تاکوو ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. ژماره‌ی سه‌رجه‌م تووشبووانی ناسێندراو له بۆکان گه‌یشته 31 که‌س که 18 که‌س له‌وان له قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتووی HIVی ئایدزدان.جێگەی باسە کە 1ی دیسامبر/ 10ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه وه‌کوو ڕۆژی جیهانی ئایدز ناوی لێنراوه و له ئێران‌دا له 12 تاکوو 18ی مانگی سه‌رماوه‌ز وه‌کوو حه‌وته‌ی ڕاگه‌یاندنی ئایدز ڕاگه‌یێندراوه.
ناسا سه‌باره‌ت به وشکه‌ساڵی له ئێران هۆشداری ئه‌دات
ناسا ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی و وشکه‌ساڵی له 30 ساڵی داهاتوو بڵاوکردۆته‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که 45 وڵاتی جیهان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی وشکه‌ساڵی زۆرن و له ئه‌گه‌ری پاشکه‌وت نه‌کردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان تووشی قه‌یرانی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری ده‌بنه‌وه و ئێران له پله‌ی چواره‌می ئه‌م هۆشداره دایه.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چواره‌مین ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی گۆڕینی که‌شوهه‌وا (IPCC)، له‌سه‌دا 90ی هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی له 250 ساڵی ڕابردوو چالاکییه‌کانی مرۆڤ بووه. به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته له ساڵی 2007، گه‌رم بوونی که‌شوهه‌وا، مه‌ترسی لافاو و وشکه‌ساڵی زیاتر کردۆته‌وه. ناسا ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی و وشکه‌ساڵی له 30 ساڵی داهاتوو بڵاوکردۆته‌وه که ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو 45 وڵاتی جیهان له مه‌ترسی وشکه‌ساڵی زۆرن و له ئه‌گه‌ری پاشکه‌وت نه‌کردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان تووشی قه‌یرانی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری ده‌بن و ئێران له پله‌ی چواره‌می ئه‌م هۆشداره دایه و جه‌ختی کردووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که نێوان 30 تا 40 ساڵی داهاتوو به‌شێکی زۆر له ئێران ببێته چۆڵگه و بیابانی وشک. بێن کۆک، بلیمه‌تی که‌شناسی له ئه‌نیستیتۆی گوداردی ناسا و نووسه‌ری باڵای ئه‌م وتاره وتوویه: ئه‌گه‌ر زۆربوونی گازی گوڵخانه‌یی تا میانه‌ی سه‌ده‌ی 21 ڕانه‌وه‌ستێت، ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژئاوا و ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له‌سه‌دا 80 له ماوه‌ی سێ ده‌یه، له نێوان ساڵه‌کانی 2050 و 2099ی زایینی وشکه‌ساڵییه‌کی زۆریان ده‌بێت.
کوردی سووریا بۆ کۆنفڕانسی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا له ڕیاز بانگهێشت نه‌کران
ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی نیشتیمانی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا وتی: تا ئێستا 20 بانگهێشتنامه نێردراوه بۆ به‌شداری گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له کۆنفڕانسێکدا که بڕیاره له ڕیاز و له‌باره‌ی سووریاوه به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام کورده‌کان هێشتاکه بانگهێشتی ئه‌و کۆنفڕانسه نه‌کراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی سه‌رماوه‌زئه‌ندامێکی ئیئتیلافی نیشتیمانی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وت: کۆنفڕانسی ئیئتیلافی نیشتیمانی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا له ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وته‌یه له ڕیازی عه‌ره‌بستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌یسه‌م مه‌ناع، ڕێکخه‌ری گرووپی کۆنفڕانسی قاهیره، پێکهاتوو له ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی و بیانی سووریا زیادیشی کرد: 85 که‌س که 15 که‌سیان له ئه‌ندامانی گرووپه چه‌کداره‌کانی سووریا‌ن، له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن. ڕاشیگه‌یاند: ئێمه 20 بانگهێشتنامه‌مان وه‌رگرتووه به مه‌به‌ستی به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه که له ڕۆژانی 8 و 9ی دیسامبر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.هه‌یسه‌م مه‌ناع له‌باره‌ی به‌شداری کورده‌کان له‌و کۆنفڕانسه‌دا وتی: نه پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) و نه‌ک یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) هێشتا بانگهێشتی ئه‌و کۆنفڕانسه نه‌کراون. ناوبراو زیادی کرد: سه‌رکرده‌کانی ئیئتیلافی سووریا که له ئه‌سته‌نبۆڵ نیشته‌جێن، ڕێگریان کردووه له به‌شداری کورده‌کان له‌و کۆنفڕانسه‌دا.
کوژرانی دوو سەرکردەیتری سوپای پاسداران لە سووریە
دوو ئەفسەری سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەئەنجامی ئەو شەڕانەی لە سووریا روودەدەن کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەکێک لە کوژراوەکانی ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی رژێمە بەناوی موجتەبا زەکەوی، کە وەک راوێژکار لە شەڕی سووریادا کاریکردووە. ئەفسەرەی دووەم ناوی عەبدولحەمید سالارییەو، و بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو لە بەردەم مەرقەدی زەینەب لە باشوری شام کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە،لە سەرەتای شەڕی سوریاوە تاکو ئێستا 76 ئەفسەری سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئیران لە شەڕدا لە چەند پارێزگایەکی سووریا کوژراون.
ئەمریکا: داعش نەوتەکەی رەوانەی تورکیە دەکات
دوای ئه‌وه‌ی روسیا ئانکاره‌ی به بازرگانی به نه‌وتی داعشه‌وه تۆمه‌تبارکرد، بۆ یه‌که‌مجار به‌رپرسیکی ئه‌مریکایی دانی به‌وه‌دانا که رێکخراوی تیرۆریستی داعش له سوریاوه نه‌وتی به قاچاغ به‌ره‌و تورکیا ره‌وانه کردووه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئاموس هۆشتاین به‌رپرسی کاروباری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به قاچاغ ره‌وانه‌ی تورکیا کراوه، زۆر که‌مه و به تێپه‌ڕبوونی کاتییش که‌می کردووه، بڕه‌که‌شی له‌ڕووی قه‌باره و داهاتی داراییه‌وه شایه‌نی باس نییه". ێشتر ئه‌ناتولی ئه‌نتۆنۆڤ وه‌زیری به‌رگری روسیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌رۆکی تورکیا و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی به بازرگانیکردن و کڕینی نه‌وت له رێکخراوی تیرۆریستی داعش تۆمه‌بتار کرد. به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌و زیانه گه‌ورانه کردووه که هێرشه ئاسمانییه‌کان به دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشییان گه‌یاندبووه له سوریا و عیراق، به بۆچوونی ئه‌وان، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی داعش به‌رهه‌می ده‌هێنێت له‌نێو سوریادا به‌کاردێت.