لەدوای کۆتای هاتنی گشتپرسی کوردستانی باشور، لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە هەڵپەرکێ و شای پشتیوانی لێ کراو خەڵکی ئەو شارانە رژانە سەر شەقام و شوێنە
ناوی شمارەیەک لە گیراوانی شاری مهاباد خەباتمیدیا: لەدوای کۆتای هاتنی گشتپرسی کوردستانی باشور، لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە هەڵپەرکێ و شای پشتیوانی لێ کراو خەڵکی ئەو شارانە رژانە سەر شەقام و شوێنە گشتیەکان بۆ دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەریان و چەندەها کەس لە هەر شارێک دا دەسبەسەر کران و بۆ زیندانەکانی رژیم گواستراونەوە، لە مهابادیش بەهەمان شێوە زیاتر لە 30 کەس لەو شارە دەست بەسەر کراون و بۆ زیندانەکانی رژیم لەو شارەدا گواستراونەوە. ئەم 30 کەسە لە رۆژانی 3 و 4 ی رەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون. هەواڵدەری هەنگاو ناوی پێنج لەو کەسانەی بەم شێوە بڵاو کردۆتەو
1ـ ڕووناک ئاقایی ٢ـ کاوێس ئاقایی
ئارمان شەشە
4ـ کەریم پاونجە
٥ـ ئیسماعیل بۆکانی
جێی باسە کە تا ئێستا ناوی ئەو کەسانەی دیکە کە دەست بەسەر کراون ئاشکرا نەبووە.