جارێکی دیکە سەرۆک کۆماری ئامریکا لەبارەی مەترسیەکانی رژیمی ئێران و کورەی باکوور هۆشداری دا. ئەم وتانەی دۆناڵد ترامپ لەدانیشتنێکی هاوبەشی میدیای لەگەڵ سەرۆک وەز
جارێکی دیکە سەرۆک کۆماری ئامریکا لەبارەی مەترسیەکانی رژیمی ئێران و کورەی باکوور هۆشداری دا. ئەم وتانەی دۆناڵد ترامپ لەدانیشتنێکی هاوبەشی میدیای لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئسپانیادا وتراوە .
تەلەوزیونی سی ان ان ٦ی ڕەزبەری ۹٦:
دۆناڵد ترامپ: ئەمریکا و ئسپانیا پێکەوە لەگەڵ مەترسیەکی زۆری کورەی باکوور و رژیمی ئێران تا ونزۆئێلا بەرەو روون .
ئێمە دەست خۆشی لە ئیسپانیا دەکەین کە لە کۆتا بڕیاری خۆی دا نوێنەری کورەی باکووری لە وڵاتەکەی دەرکردووەو هاوکات لەگەڵ ئێمە دا هاوهەڵوێستە بۆ گۆشەگیر کردنی رژیمی بێبەزەیی کورەی باکور.
بەرهەم هێنانی بۆمبی ناوکەیی و پڕۆگرامی موشەکی کورەی باکوور هەموو جیهان لەگەڵ زیانێکی زۆر بەرەورو دەکات.
پێویستە لە ئێستادا هەموو وڵاتەکان هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی لەوە دڵنیابین کە ئەم رژیمە دەست هەڵگرێ لە بەرنامەی ناوکەی خۆی.
من دەست خۆشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم کە ۲جار تا ئیستە بە زۆرینەی دەنگ، دەنگیان داوە، کە بە بەدەست هێنانی ۱٥ دەنگ بە سفر ۲جار دەنگیان داوە تا بڕیارنامەی توند لە دژی کورەی باکوور پەسەند بکرێ.
من لەم دواییانەدا ئابلۆقەی قورسم پەسەند کردوە دژ بەو کەسانەی کە لەگەڵ ڕژیمی ئێران بە شێوەی نایاسایی دانوستان دەکەن. من دەست خۆشی لە وڵاتی چین دەکەم کە لە کۆتاییدا سنوری داناوە بۆ دانوستان لە گەل کۆرەی باکوور، بە شێوەیەکی تایبەتی سپاسی چین دەکەم کە هەمو پێوەندیەکی بانکی لەگەل کورەی باکوورر بچراندوە.ئەمە شتێک بوو کە تا دومانگی پێشو جێی باوەر نەبوو.
هەواڵنێر: لە بارەی کۆرەی باکوور، وەزیری دەرەوەیان وتویە: ئ٠Žیوە بە کردەوە دژ بە کورەی باکوور شەرتان ڕاگەیاندوە و کورەی باکوور هەڕەشەی کردوە کە ئەگەر فڕۆکە ئامریکاییەکان کە لە سەر ناوچەی نێونەتەوەیی بفڕێ تێکی دەشکینن، دەمهەوێ بزانم وەڵامی ئێوە چیە ؟
دۆناڵد ترامپ :سەرەتا بە پرسیاری دوهەمتان وەڵام ئەدەمەوە، ئێمە تەواوی بۆ بژاردەی دوهەم ئامادەین کە بژاردەیەکی باشیش نیە، بەڵام ئەگەر ئێمە ئەم خاڵە هەڵبژێرین وێرانکەر دەبێت. دەتوانم بە ئێوە بڵێم بۆ کورەی باکوور روخێنەر دەبێت و ئەمە پێی دەڵێن بژاردەی سەربازی و ئەگەر ناچار بین هەڵیبژێرین دەیکەین.
کردەوەیان زۆر خراپە و وشەیەک کە نابێ قەت بیڵێن دەیڵێن و ئێمە وڵامی دەدەینەوە.
دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان ،زۆرێک لەو دەوڵەتانە لای من پەلە٠Žیەکی ڕەشیان بۆخۆیان تۆمار کردووە، بەڵام من ئەم پەلە٠Ž ڕەشە چارەسەر دەکەم. دەبینین کە لە کورەی باکوور چی رو ئەدات.