دوا بەدوای پشتیوانی و پیرۆزبایی هاووڵاتیانی شاری بانە بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان، دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان
دوا بەدوای پشتیوانی و پیرۆزبایی هاووڵاتیانی شاری بانە بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان، دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵەکان رۆژانی 4 و 5ی رەزبەر هێزەکانی رژیم ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی بانەیان بانگهێشت کردووەو دەستبەسەریان کردوون.
ناوی شەش کەسی دیکە لەو دەستگیرکراوانەی شاری بانە ئاشکرا بووە کە بەم شێوەیە:
زانیار مەعرووفی
دانیال ئەحمەدی
ناسح خزری
فواد حوسێن زادە
هۆشار شەعبانی
سارۆ ئەحمەدی
ناونیشانی دەستگیرکراوانی دیکە هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە