پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەستێرەی بەختەوەری کورد هەڵات، تازە ئاوابوونی نییە!

ئەستێرەی بەختەوەری کورد هەڵات، تازە ئاوابوونی نییە!

کەریم فەیزیا

گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کورد لە باشووری کوردستان، کورد و بزاڤەرەواکەی زیاتر بە دنیا ناساند، لەوەش گرینگتر ناوماڵی کوردی تارادەێکی بەرچاو یەکخست و بە

کەریم فەیزیان

گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کورد لە باشووری کوردستان، کورد و بزاڤەرەواکەی زیاتر بە دنیا ناساند، لەوەش گرینگتر ناوماڵی کوردی تارادەێکی بەرچاو یەکخست و بەگشتی کوردی چ لە ناو خۆ و چ لە هەندەران بەرانبەر بە پیلان و هەڵوێستی شوومی داگیرکەرانی کوردستان و دژمنانی ماف و ئازادیەکانی ، یەک هەڵوێست و یەک دەنگ کرد. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە مێژوویە و ئەم یەکگرتن و یەک ریزیەی کوردستانیان بە تێکڕا، بە هەموو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیان دەڵێم. بێ شک ئەم دەستکەوتە بەرهەمی خوینی شەهیدان، رەنج و خەباتی تێکڕای چین و توێژەکانی ئەم گەلەیە و ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنە جەماوەریە بەشی هەموو کوردەواریە . هەر بۆیە پیرۆزە لە کورد و کوردستان، لە ئاشتی و ئازادیخوازان، لە پیشمەرگە و  پارێزەرانی نیشتمان و دەسکەوتەکانی شۆرشی رەوامان. سەری رێز و وەفا داری دادەنەوێنم بۆ تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان و لەم کاتە مێژوویەدا پێیان دەلێم ئەو ئاواتەی ئیوە خۆتان بۆ فیداکرد هاتەدی و ئەو نەمامەی ئیوە بە خۆێنی خۆتان ئاوتان دا واخەریکە هەم بەربگرێ و هەم ببێتە سێبەر بۆ حەسانەوەی ماندوانی رێگای رزگاری و سەرفرازی نەتەوە نیشتمان. هەڵوێستی قارەمانەنەی گەلەکەمانتان بینی لە هەموو بەشەکانی کوردستان کە چۆن لە بەرانبەر داگیرکەراندا راوەستان و  سەرەرای دژایەتی هەمەلایەنی رژیمی ئاخوندی لە ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و بەبێ ترس لە هێزەسەرکوتگەرەکانی رژیم هاوبەشی شادی خەلکی باشووری کورستان بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ نیشان دان و نیشانیان دە کە کورد سەرەرای هەموو بەربەست و لەمپەرە دەستکردەکان، یەک نەتەوەن و کوردستان نیشتمانیانە و ئازادی و سەرفرازی و سەربەخۆیی ئاوات و ئامانجیانە. ئەو بوێری و ئازایەتیەی خەلکی کوردستانی بندەستی رەشی رژیمی ئاخوندی جێگەی دەستخۆشی و پێزانییە . هیوادارم گەلەکەمان بە تێکڕا و بۆ هەمیشەو لە هەر هەلو مەرجێک دا  پشتیوان و هاوکاری یەکتر بێ  تا لەم سۆنگەوە بتوانێ بەسەر هەموو بەربەستەکانی سەر رێگای بەختەوەری و رزگاری و پیشکەوتنی  خۆیدا بگاتە مەنزڵگەی ئاوات و بەختەوەری .هەروەها جێگای خۆیەتی کە دەستخۆشی لە کوردانی نیشتەجیی تاراوگەو غوربەت  بکرێ کە چەند بە حەماسەو پەرۆشەوە بەرەو پیری ئەو پڕۆسە چارەنووس سازەوە چوون و لە سەرخستنی دا دەروی شایانیان گراو دەینی خۆیان بە نەتەوە و نیشتمانیان ئەدا کرد و پلان و نەخشەی شوومی نەیارانی کورد و کورستانیان کردە بڵقی سەرئاو. ئەوشیان سەلماند کە تاراوگە نیشینی و دووری لە زید و نیشتمان ، نابنە بەربەست لەبەردەم وەفاداری و گیانبازیان بۆ نەتەوە و نیشتمانیان .

 

رۆحی بەرزی سەرکردە شەهیدەکانمان کە هیوا و ئاواتیان بینینی کوردستانێکی سەبەخۆ و ئازادو ئاوەدان بوو و لەگەڵ خۆیان بردیانە ژێر گڵ، ئێستا لەناو گۆڕدا شاد و ئاسوودەن، شیخ سەعیدی پیران، شێخ رەزای درسیم، شیخی حەفید، سمکۆی شکاک،  پێشەوا قازی موحەممەد، ژنرال بارزانی سەرکردە، رێبەری زانا و بلیمەت مامۆستا شێخ جەلال حسینی، مامۆستای زانان و تێکۆشەر مامۆستا شیخ عیزەدین. سەهید دوکتور قاسملوی نەمر. مەرحوم مامۆستا مەلا خدر عەبباسی. و چەندان سەرکردەو رێبەری بەتوانا و شۆڕشگێری نەتەوەکەمان، هەموو هەوڵ و خەبات و ماندووبونیان بۆ رۆژێکی ئاوا بوو، هەزاران سڵاو  لەگیانی پاکیان. ئێمەش وەک رۆڵە ێکی بەوەفا و پێشمەرگەێکی کوردستان و وەک رێبوارێکی رێگای پڕ لەسەروەری شەهیدان، هەر ئەورێگایە دەپێوین کە ئەوان بۆیان دەست نیشان کردوین و تاسەرکەوتنی یەکجاری  یان سەردانان  لەپێناو رزگاری دا، کۆڵنادەین . دڵنیاین کە لەم رەوتە سەرفرازیەدا هەم خۆمان و نیشتمان سەردەخەین و هەم شکست بە داگیر کەر و دژمنانی ماف و ئازادیەکانمان دێنین.


7 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەستێرەی بەختەوەری کورد هەڵات، تازە ئاوابوونی نییە!

ئەستێرەی بەختەوەری کورد هەڵات، تازە ئاوابوونی نییە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران