چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێمن هەورامی هەر لایەنێک سنووری کوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە

هێمن هەورامی هەر لایەنێک سنووری کوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە

هێمن هەورامی ئەندامی سەرکرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندیە گشتیەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی دا بەتوند

 هێمن هەورامی ئەندامی سەرکرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندیە گشتیەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی دا بەتوندی وەڵامی هەرەشەکانی رژیمی ئێرانی دایەوە و رایگەیاند هەر لایەنێک سنووری کوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری 1396، "هێمن هەورامی" ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە بەڕێوەچوونی گشتپرسی کرد، کە هەنگاوی مێژووی گەلی کوردە و بە هەنگاوێکی سەد ساڵەی گەلی کوردی لە قەڵەم دا. 

 

هێمن هەورامی، سەبارەت بە مانۆڕە سەربازیەکانی رژیمی ئێران و تورکیە و عێراق کە بڕیارە لە سەر سنوورەکان ئەم وڵاتانە بەڕێوەبچێت وتی: "ئێران و تورکیە و عێراق لە ناو وڵاتەکانی خۆیان خۆنواندنی سەربازیی یان هەر کارێک بەڕێوە دەبەن با بیکەن کەیفی خۆیانە، بەڵام تەنیا یەک بست بێنە ناو خاکی کوردستانەوە، ئەوا بەبێ ‌وڵام نابێت، ئێمە گیان دەدەین بەڵام ناهێڵین ئیرادەی خەڵکەکەمان بشکێت، چونکە ئەم کارەی کە دەکرێت بۆ شکاندنی ئێرادەی پاش ڕێفراندۆمە".

 

هەروەها لە وڵامی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران و تورکیە بۆ داخستنی سنوورەکان و کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە یەکەمجار ئەم وڵاتانە خۆیان زەرەر دەکەن، چونکە بەشی زۆری کاڵاکانی ڕژیمی ئێران و تورکیە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێن و وتی: "ئێمە بە درێژایی ٢٥ ساڵی ڕابردوو دەرمان خستووە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەرەکی سەقامگیری ئێران و تورکیەیە، ئێمە لەسەر هەمان پەیوەندیی بەردەوام دەبین و ڕێزی دراوسێیەتی دەگرین، هیوادارین تورکیە و ڕژیمی ئێرانیش پێبەندی ئەمە ببن".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا هێمن هەورامی باسی لەوە کرد، ئەگەر کوردستانی باشوور ناسەقامگیر بێت، سەقامگیری و ئارامی ڕژیمی ئێران و تورکیەش تێک دەچێت.


7 ساڵ و 2 مانگ و 8 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێمن هەورامی هەر لایەنێک سنووری کوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە

هێمن هەورامی هەر لایەنێک سنووری کوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران