پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی کۆری گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆری گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

رۆژی هەینی رێکەوتی 13 سەرماوەرزی 1394 لە بارەگای سەرکردایەتی رێکخراو و بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و هەروەها بەشێک لە ئەندامان، یەکەمین کۆڕی گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو .
سەرەتای بەرنامەکان بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و سازمانی خەبات بە تایبەتی دەستی پێکرد. لە پاشاندا بەرێز کاک سارۆ حوسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە دواتردا داوا لە بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی لاوانی خەبات کرا

رۆژی هەینی رێکەوتی 13 سەرماوەرزی 1394 لە بارەگای سەرکردایەتی رێکخراو و بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و هەروەها بەشێک لە ئەندامان، یەکەمین کۆڕی گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو .

سەرەتای بەرنامەکان بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و سازمانی خەبات بە تایبەتی  دەستی پێکرد. لە پاشاندا بەرێز کاک سارۆ حوسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە دواتردا داوا لە بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی لاوانی خەبات کرا بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتەکەی. 

بەرپرسی یەکەمی رێکخراو وێرای دەربڕینی خوشحاڵی خۆی بۆ بەستنی کۆری گشتی  سەبارەت بە باروودۆخی لاوان بە گشتی و بە تایبەتی لاوان لە کوردستانی ئێران و هەروەها کاروچالاکیەکانی ماوەی رابردووی رێکخراوی لاانی خەبات بە تیروتەسلی قسەی کرد و لەناو باسەکەیدا بەشێوەیەکی گشتی باس لەو کێشەو گرفتانەی لاوان کرا لە ماوەی رابردوودا بە تایبەت لە سەر پرسەکانی تایبەت بە مادەی هۆشبەر و رێژەی تووشبوانی و هەروەها بێکاری لاوان وئیعدامە یەک لەدوای یەکەکان بەدەستی رژێمی ئاخوندی و هەروەها خۆکوژی و زۆر بابەتی دیکەی گرینگ ئاماژەی پێدرابوو و دۆخی لاوان لە هەموو رەهەندە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کڵتوورییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ کرابوو .

بەشی کۆتایی راپۆرتەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ کاروچالاکیەکانی رێکخراو و هەروەها  بەشداری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەرێگەی سازمانی خەباتەوە لە  سەنگەری شەری دژی داعش لە هەرێمی کوردستان بەرزنرخێندرا و  راگەێندرا کە پێویستە هەموومان لە ئاست کەمووکورییەکان خۆمان بە برپرسیار بزانین و هەرکاتێک بەو هەستەوە کارمان کرد بێگومان سەرکەوتوودەبین لە ئەرک وکارەکانماندا.

 لە پاشاندا هەریەکە لە ئەندامانی کۆری گشتی کە بەشێکیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە بەشداریان کردبوو بە شێوەیەکی چالاکانە لە سەر هەرکام لەو بابەتانەی کە باسکران تێبینی و پێشنیاری خۆیان بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی راپۆرتەکە پێشکەشکرد لە کۆتاییدا بەپێی دەنگ راپۆرتی دەستەی بەرێوەبەریی بۆ کۆری گشتی پەسەند کرا .

لە برگەیەکی دیکەی کۆری گشتیدا کاک شەمال میللی وەک ئەندامی نوێی دەستەی بەرێوەبەری لەلایەن کۆری گشتی هەڵبژێردرا. 

لە دوایین بڕگەش پێداگری لەسەر ئەوە کرایەوە کە سەرەڕای ئەو کارانەی کە لەرابردوودا کراون پێویستە رێکخراوی لاوان زیاتر لە رابردوو کار و چالاکی ئەنجامبدات لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری لاوان و هەروەها قازانجە گشتیەکانی نەتەوەکەمان و پاشان لە کەشێکی ئارام کۆری گشتی کۆتایی پێهات .

کۆری گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران هەر 6 مانگ جارێک بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات بەرێوەدەچێت و تێیدا راپۆرتێکی  تایبەت بەلاوان لە ماوەی 6مانگی رابردوو دەخرێتە بەرباس و بەپێی هەلومەرج کۆری گشتی دەتوانێت ئالوگۆر لە دەستەی بەرێوەبەری و شێوە و بەرنامە و دەستووری کاری دا بکات .

صورة


8 ساڵ و 11 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆری گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆری گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران