دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا شەوی 9ی رەزبەری 96 بڕیارێکی نوێی دەرکردووە بۆ نوێنەرانی ئامریکا لە سەندوقی نێونەتەوەیی پوڵ و بانکە نێونەتەوەییەکان، کە دژ بە د
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا شەوی 9ی رەزبەری 96 بڕیارێکی نوێی دەرکردووە بۆ نوێنەرانی ئامریکا لە سەندوقی نێونەتەوەیی پوڵ و بانکە نێونەتەوەییەکان، کە دژ بە دانی وام بە رژیمی ئێران دەنگ بدەن بۆ ئەوەی ئەو رژیمە نەتوانێت بەهیچ شێوەیەک لە سەرچاوە ماڵیەکانی ئەو دامەزراوانە کەڵک وەرگرێ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەم بڕیارەی لە پێوەند بە ناسەرکەوتووی ڕژیمی ئێران لە هەوڵدانی بۆ رووبەروو بونەوە لەگەڵ دیاردەی قاچاخی مروڤ دەرکردوە.
ئەم بڕیاری سەرۆککۆماری ئامریکا کە هەریەکە لە دەولەتی ڕوسیە و کورەی باکووریش دەگرێتەوە، لە سەڕەتای ساڵی ئابوری ۲۰۱٨ی زایینی دەچێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە..
ساڵی ئابووری دەوڵەتی فێدڕاڵ لە سەرەتای مانگی ئۆکتوبر دەس پێ ئەکات.
وزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دا رژیمی ئاخوندی لە ریزی ئەو وڵاتانەدا هەژمار کرد کە بۆ پێ٠شگرتن لە دیاردەی بەربڵاوی قاچاغی مرۆڤ هیچ هەنگاوێک نانێ.
هەروەها لە راپۆرتی ئەم دواییەی وزارەتی دەرەوەی ئەکریکادا هاتووە کە گروپە مەشق پێکراوەکانی ژنان و کوڕان و کچانی ئێرانی لە چوارچێوەی قاچاخی جنسی لە ئێران ،ئەفغانستان و کوردستانی عێراق ،پاکستان،وڵاتە یەکگرتوەکانی عەرەبی و ئوروپا جێ دەگرێ.
بە پێ ڕاپۆڕتی وزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە ساڵی ۲۰۰۹تا ۲۰۱٦راگواستنی کچانی ئێرانی و باقی نەتەوەکانی دیکە لە لایەن ئێرانەوە بۆ وڵاتانی حەوزەی خەلیجی فارس بۆ کەڵک لێوەرگرتنی جنسی زۆر زیادی کردووە.