چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەرێز بێ یادی 14 ساڵەی شەهادەتی کاک

بەرز و بەرێز بێ یادی 14 ساڵەی شەهادەتی کاک

ره‌زبه‌ر بوو ئه‌و کات، پێشمه‌رگه‌کان به‌ دوای یه‌کدا به‌ ئارامی هه‌نگاویان هه‌لده‌گرت، روناکی مانگ له‌ سه‌ریان بوو، بێ‌ ترس له‌ دژمن به‌ سام و هه‌یبه‌ت.

بابەشێخی حوسێنی

ره‌‌‌زبه‌‌‌ر بوو ئه‌‌‌و کات، پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان  به‌‌‌ دوای یه‌‌‌کدا به‌‌‌ ئارامی  هه‌‌‌نگاویان هه‌‌‌لده‌‌‌گرت، روناکی مانگ له‌‌‌ سه‌‌‌ریان بوو، بێ‌ ترس له‌‌‌ دژمن به‌‌‌ سام و هه‌‌‌یبه‌‌‌ت.

ئه‌‌‌وانه‌‌‌ شۆر٠ه‌‌‌سوارانی رێگه‌‌‌ی ئازادین، سه‌‌‌رقافڵه‌‌‌یان فه‌‌‌رمانده‌‌‌ شوانه‌‌‌یه‌‌‌. ئه‌‌‌و سەرکردەیه‌‌‌ی دژمن له‌‌‌ ناوی ده‌‌‌ترسا، خۆفرۆشان به‌‌‌ بیستنی ناوی ته‌‌‌زووی سارد سه‌‌‌رتاپای له‌‌‌شیانی داده‌‌‌گرت.

ضوارةدة ساڵ له‌‌‌وه‌‌‌ پێش بوو که‌‌‌  شۆره‌‌‌لاوه‌‌‌که‌‌‌ی رێبازی خه‌‌‌بات، ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ی له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نێکی که‌‌‌مدا، ساردی و گه‌‌‌رمی ژیانی سه‌‌‌ختی شۆرش و به‌‌‌رخودانی به‌‌‌ گیان کریبوو وه‌‌‌ک زۆر کاتی دیکه‌‌‌ بۆ دژمن ببوه‌‌‌ خۆره‌‌‌ی گیان و به‌‌‌ بوونی ئازاری کاخ نشینانی سته‌‌‌مگه‌‌‌ری ده‌‌‌دا.  

به‌‌‌ڵی کاک ته‌‌‌وفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی، له‌‌‌ مانگی ره‌‌‌زبه‌‌‌ردا، له‌‌‌و کاته‌‌‌ی هێشوی ترێ‌ له‌‌‌ ره‌‌‌زو باخی گاکڕ و چه‌‌‌می ئاڵیازو بناری ئاربه‌‌‌با به‌‌‌ هه‌‌‌ڕزاڵی ره‌‌‌زه‌‌‌کاندا شۆڕ ببونه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و و هه‌‌‌ڤالانیی نۆبه‌‌‌ره‌‌‌ی ترێ‌ ئه‌‌‌و ساڵه‌‌‌یان کرد. به‌‌‌لام بۆ ئه‌‌‌و خۆشی و شیرینی ترێ‌، ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ تامی ته‌‌‌واوی ده‌‌‌دا که‌‌‌ نیشتمان ئازاد بێ و لەداگیرکەر رزگاربووبێ، چوونکە ژیانی بن ده‌‌‌ستی و ژێرچه‌‌‌پۆکی پێ‌ شه‌‌‌رم بوو.

هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و ئیمان به‌‌‌ ئازادی و بڕوا به‌‌‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات بووه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وەی‌ که‌‌‌ سوور بێ‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون به‌‌‌ ئامانج وریبازی کوردایه‌‌‌تی و سازمانی خه‌‌‌بات.

له‌‌‌ یادی ضواردة ساڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هاده‌‌‌تی پێشره‌‌‌وی مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌رد وسازمانی خه‌‌‌بات و کوردستان سلاو درود بۆ رۆحی به‌‌‌رزی شه‌‌‌هید تۆفیق که‌‌‌ریمپوور و شه‌‌‌هیدانی سازمانی خه‌‌‌بات و رێگه‌‌‌ی ئازادیی و رزگاری کوردستان.

پەیڤێک لەگەڵ شەهید تۆفیق!

تۆ مێرمنداڵ بووی کە هه‌‌‌ستی شۆرشگێری  و ئەوینی پێشمەرگایەتی لەدڵتدا رەگی داکوتابوو، هەربۆیە شوێن ئەوین و دوا هیوات کەوتی و لەبەردەڵانی قەڵای خەبات داو چەند ساعەتێک دورتر لەماڵ و کەس و کارت گیرسایه‌‌‌وه‌‌‌و چوویە ناو کۆڕی هەواڵانی خه‌‌‌باتکار.  پرسیاریان لێ کردی کە چۆنە هاتووی ؟، وەڵامت دایه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ پیشمەرگایەتی، هاتوم ببمە پێشمەرگە، پێشمەرگەی کوردستان. یەکەمین جار جوابیان کردی و رێ‌ یان نەدای. ئاخر هێشتا بەو گشتە توانا و ورە و  لێهاتوویەی تۆیان نەزانیبوو. بەڵام خۆشه‌‌‌ویستی بۆ بوون بە پێشمەرگە و هەستی نیشتمانپەروەری ئیزنی نەدا، دڵە بچکولانەکەت لە برا پێشمەرگەکانت برەنجێ و سووربووی لەسەر مانەوە.

کێ دەیزانی تۆفیقە چکۆل،که‌‌‌ رازی نەبوون بە مانەوەی، دەبێتە ئەو قارەمانەی کە خەڵکی دێهات و شاری ناوچە جیاجیاکانی کوردستان شانازی پێوە بکەن، کێ بیری بۆ ئەوه‌‌‌ دەچوو رۆژێک دێ دژمن بە بیستنی ناوی ئەو بێچوە شێرە هێزی ئەژنۆی نامێنێ.

ئەو رۆژانەی کە کاک تۆفیقە چکۆل و زۆری دیکەی هەڤاڵانی وەک ئەو، لەسەنگەری دیفاع لە مەوجوودیەتی سازمانی خەبات و لەبەربەرکانێ لەبەرانبەر هێزی تەیارو پۆشتەی رژیمی ئاخوندی گیان فیدایی یان دەکرد، رۆژ و سەردەمانێکن کە بۆ هەمیشە وەک چۆڵەچرا، رووناکی دەدات و تاسەر دەبنە هەوێنی برایەتی و بەخەمەوەبوونی هاوباوەڕانی رێبازە پیرۆزەکەی سازمانی خەبات. ئەو رێبازەی چەقلی چاوی دژمن و خۆشەویستی گەلە، ئەو سازمانەی چاوچنۆکان خەوی گولی پێوە دەبینن و نەیاران و حەسوودان سەریان بە ناو و رێبازی پاک و بێخەوشی کاس دەبێ و چاویان عەرز نابینێ.

کاک تۆفیقی بەرێز، شەهید و هەڤاڵ و هاوسەنگەر و شۆڕشگێرە خۆشەویستەکەم، بە شەهیدبوونت، خەفەت دایگرتین، بە بیرەوەرییەکانت بە لێهاتووییت، بەو ئەوینەی لە راست سازمانی خەبات لەدڵت دا ریشەی داکوتابوو، ئێستاش کۆری هەڤاڵان سەرسامن بە تایبەتمەندیە کەم وینەکانت.

  بەراستی شەهادەتت، کۆست و خەسارەتێکی گەورە بوو لە کورد و سازمانی خەبات کەوت. شەهید بوونت کارەسات و موسیبەت بوو بۆ من و هەموو هاوبیرانت.

دڵنیابە، هاوباوەرانی رێبازە پیرۆزەکەت، رێبوارانی رێگەی سەرفرازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و کۆڵنەدان لەرێگەی پڕ لەسەروەری کوردایەتی و ئازادیخوازیی، سازمانی خەباتی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر.

یادت بە خێر بێ و روحت ئاسودە بێ.

ژیاننامەی شه‌‌‌هید کاک تۆفیق کەریم پوور، ناسراو بە تۆفیق بڵەسەنی

شار ڕەشی پۆشیوە، دێ و هەموو ئەوانەی غەمی پێشمەرگەو شەهیدانی ئازادین ماتەم بارن وتازییەیان گێراوە، چیاو پێ دەشت ولێرەوار،کانیاوەکان وزۆر شوێنی دیکە لە نیشتمانی رەنگین لەماتمدان، چونکە ئیتر بەدیداری هەڤاڵێکی دێرینمان کەهەر ساڵەو ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بووایە له‌‌‌ لایان میوان دەبوو شاد نابنەوە، منداڵەکان و پیرو لاوەکان، شەنگە بێریەکان، هەموو ئەوانەی بە قسەی خۆش وبیری پاک وشۆڕشگێری ماندووی رێی نیشتمان دڵخۆش دەبوون ئیتر جارێکی دیکە بە دیداری ناگەنەوە. بەڵێ ئیتر ئەو تۆفیق بڵەسەنیەی کە شارەزای هەموو دوڵ و لێرەوار و جێ حەوانەوەیێکی پێشمەرگە بوو، پڵنگی چیا و هەڵۆی تیژ باڵی پێ دەشت بوو، لە هەموو کۆیەک و لە هیچ کۆیەک نەبوو، ئیتر لە ناومان نەما. چیا لە پێ دەشت دەپرسێ بیستووتە هەواڵی میوانە چەک و رەخت بە کۆڵ وئازاو بوێرمان شەهید بووە، ئەویش بە دەست خوێریترین وخۆفرۆشترین خۆفرۆشەکانی نیشتمان، ئەو خۆفرۆشەی کەپێی وابوو کە بە یەکەم تەقە  کاک تۆفیق دەخه‌‌‌جلێ وتوانای دەست کردنەوەی نامێنێ. بەڵام چەندە خەیاڵی خاو بوو ئەو خۆفرۆشە، هەر بەخەیاڵی خاوی که‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوبووه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ر قاره‌‌‌مانی گه‌‌‌لدا سه‌‌‌رمه‌‌‌ست ببوو! به‌‌‌لام بە زوویی  لەلایەن کاک تۆفیق که‌‌‌ خه‌‌‌ڵتانی خۆێن  بوو درایه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌ستڕێژی چه‌‌‌ک و هه‌‌‌ر زوو کۆتایی به‌‌‌ تەمەنی روو ڕەشانەی هات.

 بە داخی گرانەوە شه‌‌‌وی هەینی11ی رەزبەری 1382کاک تۆفیق کەریم پوور لە ئەنجامی مەئمووریەتی سازمانی لە ناوچەی سوورێنی بانە لە لایەن به‌‌‌کرێگراوێکی رژێم دەکەوێتە بەر دەستڕێژی چەک وبە سەختی بریندار دەبێ، کە بە بریندارنیش ناخەجڵێ و دەست دەکاتەوە و سەرهەنگ پاسدارێکی ناوزراوی رژیم بە ناوی ئەمیر بەهرامی بە سزای خەیانەتی دەگەیەنێ، خۆیشی به‌‌‌ هۆی  سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌ی،دوای چەند سەعاتێک شەهید بوو. بەڵام  کاک تۆفیقی هەمیشە سەربەرز، سەربەرزیی گەورە و خۆشەویستی ڕیزی شۆڕش وجەماوەر، و هه‌‌‌میشه‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزیی بۆ رێبوارانی رێگه‌‌‌که‌‌‌ی و سه‌‌‌ربه‌‌‌رزیی لای یه‌‌‌زدانی  بە نەسیب بوو.

یاران، ئازیزان، هاونیشتمانان! سازمانی خەباتی خوێناوی ئەگەر چی یەکێک لە قارەمانترین رۆڵەکانی کورد ورێبازەکەی شەهید بوو، لە بەرانبەردا شانازی ئەوەیە، کەتوانیویەتی رۆڵەی ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ پاک وبوێر پەروەردە بکات کە  مەبەستی لە موبارزە، بێجگە خەبات کردن  و خۆفیداکردن  لە ڕێگەی نیشتمان و سازمانەکەیدا نەبووە. کاک تۆفیق کەریمپوور(بڵەسەنی) لە ساڵی 1347 کۆچی خۆری لە دێی بڵەسەنی ناوچەی بانە چاوی بە دنیا هەڵێناو لە تەمەنی 14 ساڵییەوە هاتە ڕیزی سازمانی خەبات. لە سەرتادا لە بەر ئەوەی تەمەنی کەم بوو زۆری لێ دەکرا بگەڕێتەوە ماڵەوە. بە ڵام ئەو مێرمنداڵە سووربوو لە سەر مانەوە لە ریزی سازمانداو داوای ئەوە بوو هەر کارێکی پێ بکرێ ئامادەیە ئه‌‌‌نجامی بدات بەو شەرتەی لە بنکەکانی سازماندا بێ. لەچەند ساڵی سەرەتایی کاک تۆفیق لە بنکەی سەرەکی سازماندا بوو تا بەتەواوی ڕاهات و تەمەنیشی بەرز بۆوە ودوایی لە هێزی شەهید سەید خەلیل و لقی دەشتەتاڵی ئەوکات چەکی شەرەف وپێشمەرگایەتی لە شان کرد . لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا لە ڕۆژە سەختەکاندا لە هەڤاڵان و هاوڕێبازانی بەجێ نەدەما و لەجەنگ لە دژی رژێمی ئاخوندی و لەدیفاع لە مەوجوودیەتی سازمانی خەبات لەبەرانبەر لایەن و هێزەکانی دیکه‌‌‌ بوێرو چاونەترس بوو. کاک تۆفیق بڵەسەنی لە ساڵەکانی پێشمەرگایەتی و رووداوە ناوخۆییەکانی سازمان بۆ ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک لەریزی سازمان دابڕا، بەڵام ئەو ڕۆڵە شۆڕشگێرە بە بیرکردنەوەی درووست و دەرکەوتنی ڕاستییەکان، زیاتر لە ڕابردوو هاتەمەیدان و باشتر خزمەتی بە سازمان کرد، ئیمانی بەشێوەیەک بوو کە ژن ومنداڵەکەی بە قوربانی سازمان وڕێبازەکەی دەکردو کەم کەس هەیە لە هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی ئەوەیان لێ نەبیستبێ کە سازمانی خەباتی لە هەموو کەسی خۆشتر دەویست. کاک تۆفیقی  سەرکردەو تێکۆشەر خۆشەویستی هەڤالان و خانوادەی پێشمەرگە و فیداکارانی ئۆردوگای سازمانی خەبات بوو. هەر بۆیە بە بیستنی هەواڵی شەهادەتی هاوارو رۆرۆ وشینی کەم وێنە گێردراو بە شێوەیەک ئەگەر نابەڵەد بهاتایە بۆ ماتەمی ئەو قارەمانە نەیدەزانی کێ کەسی نزیکیه‌‌‌تی وه‌‌‌ کامە منداڵەکەیەتی . تۆفیق بڵەسەنی ڕۆڵەی بە وەفای سازمانی خەبات وگەلی کورد لە کوردستانی ئێران، تەنیا ئارەزووی ئازادی نیشتمان و رزگاری تێکرای گەلانی ئێران بوو، هەر بۆیە زۆر دڵخۆش دەبوو بە هاوکاری لە نێوان هێزە سیاسیەکانی موخالفی رژیم وهاوپەیمان ودۆستانی سازمانی زۆر خۆشدەویست زۆری حەز بوو ئەگەر ئیمکان بوایە لە هەر سەردان وچاوپێکەوتنێک بۆلای هێزو ڕێکخراوە ئێرانی وکوردستانیە هاوپەیمانەکان  بەشداری بکردایە. بەڵێ بە شەهادەتی  کاک تۆفیقی هەمیشە زیندوو، سازمانی خەبات یه‌‌‌کێک لە بە کەڵک ترین ئەندامانی سەکردایەتی خۆیی وفەرماندەیێکی شارەزاو چاونەترسی لە دەستدا، بەڵام ئەگەر چی ئەو زیانە گەورەیە لەسازمانی خەبات  وشۆڕشی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران  وکوردستان کەوت،به‌‌‌لام بەوە سەربەرزین کە جەماری کوردستان بە شەهادەتی کاک تۆفیق نیگەران بوون. بێ گومان زۆر لاوی شۆڕشگێری کوردستان دێنە ڕیزی  سەربەرزی سازمانی خەبات و هەوڵ دەدەن  شوێن و جێگەی کاک تۆفیق و شەهیدانی سوورخەلاتی سازمانی خەبات پڕبکەنەوە و رێبازەکەی ئاوەدان وئاوەدانتر ڕاگرن.

سڵاو بۆ رۆحی پاکی شەهیدی نەمر وفەرماندەی بە کەڵک ولێهاتووی سازمانی خەبات وسڵاو و وەفا بۆ جەماوەری بەوەفاو خەباتی خۆشەویستی کوردستان کە بە شەهادەتی کاک تۆفیق ماتەمیان گێڕاو لەگەڵ سازمانی خەبات هاودەردیان کرد.

خوای بێ هاوتا بەهەشتی  بەرین بەنەسیبی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان  و ئێران بکاو سازمانی خەبات لە خزمەت بە کورد و لە موبارزە لە دژی رژێمی ملهۆڕی ئاخوندی سەرکەوتوو کات.

          (( مردن ونەمان بۆ چڵکاو خۆران ))

 


7 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ یادی 14 ساڵەی شەهادەتی کاک

بەرز و بەرێز بێ یادی 14 ساڵەی شەهادەتی کاک

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران