بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی سەرکردەی دیاری نەتەوەی کورد و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پەیامێک بۆ مەکتەبێ سیاسی ی ن ک و خانەوادەی بەرێزی تاڵەبانی وێرای پرسەو سەرەخۆشی و بەخەمەبوونی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال، باس لە رۆڵ و پێگەی کەم وێنەی ئەو سەرکردەیە دەکات.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەشێک لە پەیامەکەیدا دەڵێ: مام جه‌لال ئه‌و سه‌رکرده تیکۆشه‌ره بوو که توانی له هه‌لومه‌رجێکی زۆر حه‌سته‌می کۆمه‌لایه‌تی له کوردستاندا زۆر بۆیرانه به‌شداری به هێزو توانای ئافره‌تان له جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستاندا بکات و هه‌روه‌ها توانی ره‌وتی ره‌خنه له خۆگرتن و به خۆدا چوونه‌وه بکاته یه‌کێک له پرنسیپه‌کانی شۆرشگێڕی له کوردستاندا.
دەقێ پەیامی سەرەخۆشی کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات:
به‌رێز مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی نیشتمانی ی کوردستان !
به‌رێزان هیرۆ خانم و کاک پافێل و کاک قوباد تاڵه‌بانی!
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی بەرێز مام جەلال تاڵەبانی سەرکردەی مێژوویی کورد و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان به داخ و په‌ژاره‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوغه‌می خۆم و سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستان تان پی راده‌گه‌یێنم.
له ده‌ستدان و کۆچی دوایی ئه‌و سه‌رکرده گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی کورد ته‌نیا زیان نه‌بوو له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وخانه‌واده‌ی به‌رێزی، به‌ڵکوو زیان و خه‌ساره‌تی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه بوو له خه‌ڵکی کورد‌و هه‌وره‌ها زه‌ربه‌تێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه بوو له ره‌وتی دیموکراسی‌خوازی له ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست.
مام جه‌لال ئه‌و سه‌رکرده تیکۆشه‌ره بوو که توانی له هه‌لومه‌رجێکی زۆر حه‌سته‌می کۆمه‌لایه‌تی له کوردستاندا زۆر بۆیرانه به‌شداری به هێزو توانای ئافره‌تان له جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستاندا بکات و هه‌روه‌ها توانی ره‌وتی ره‌خنه له خۆگرتن و به خۆدا چوونه‌وه بکاته یه‌کێک له پرنسیپه‌کانی شۆرشگێڕی له کوردستاندا.
توانای که‌م وێنه‌ی مام جه‌لال، له به‌رده‌وام بوون له شۆرشی مافخوازانه و خه‌بات له پێناو دیموکراسی و ئازادی‌دا که‌م وێنه‌ن و زۆر زه‌حمه‌ته لە داهاتووشدا سه‌رکرده‌ی له‌و شێوەو به‌و تایبه‌تمه‌ندیە ده‌گمه‌نانه‌وه دروست بێتەوە. ئه‌و تیکۆشه‌ره که‌م وێنه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه هاته مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێڕی و به دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان شێوه‌یه‌کی نوێی هێنایه گۆره‌پانی شۆرشی مافخوازنەی ره‌وای گه‌لی کورد‌و میژوویێکی پرشنگداری بۆ گه‌لی کورد نووسیه‌وه‌و بووه سه‌رمه‌شق و رێ نیشانده‌رو رێبه‌رێکی کاریزمای نه‌ته‌وه‌یی، که له میژووی گه‌لی کورد‌و میژووی مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌تا هه‌تایه ناو و رێبازی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئازادیخوازی به‌رده‌وام ده‌بێ.
بێگومان سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هەمیشە لە پێناو یەکێتی و یەکریزی ماڵی کورد‌و خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆکان و لە پێناو وەدی هێنانی ئاوات و ئامانجە بەرزەکانی بەرێزیاندا زیاتر له رابردوو تیده‌کۆشن.
له گه‌ل پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و ماته‌م و په‌ژاره‌ی به‌رده‌وامم
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران
سکرتیری گشتی
بابه‌شیخ حوسه‌ینی