نزیکەی٧٠ ٠ ٠ هەزار کەس لە ئێران بوونەتە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ
هەواڵدەریی حکومەتی "ئیسنا" بڵاوی کردەوە، کە لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیکەی٧٠ ٠ ٠ هەزار کەس لە ئێران بوونەتە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە نزیکەی ٥٤٥٠ پیاو و ١٥٠ ٦ ژن بوونەتە قوربانی رووداوی هاتوو چۆ لەو ماوەیەدا.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئەو سەرچاوەیە بلاوی کردوونەوە، لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا نزیکەی ١٩١٦ کەس لە ناو شارەکان، ٤٥٧٠ کەس لە جاددەکانی دەرەوەی شارەکان، ٤٥٦ کەس لە دێهاتەکان و ١٤ کەس لە رێگا نادیارەکان گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها باس لەوەش دەکرێ کە شارە فارس نشینەکان وەک: تاران و خوراسانی رەزەوی زۆرترین ئاماری گیان لە دەستدانی ڕووداوی هاتووچۆیان هەبووە، هەروەها پارێزگاکانی ئیلام، کەهگیلوویە و بویر ئەحمەد، ئەردەبێڵ و ئەلبۆرز، کەمترین ڕێژەی گیان لە دەستدانی ڕووداوی هاتووچۆیان هەبووە.
هاوکات ئەو سەرچاوە باس لەوە دەکات کە لەو ماوەیەدا نزیکەی ١٤٧ هەزار و ٧٧١ کەسیش بریندار بوون بەهۆی ئەم رووداوەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بە هۆی ناستانداردیی ڕێگەوبانەکان و پرتووکاو بوونی ماشینەکان لە ئێراندا، ساڵانە لە نێوان ٢٠ هەتا ٣٠ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوەوە گیانیان لەدەست دەدەن.