چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەردانی سەرۆککۆماری تورکیە بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری رژیم

سەردانی سەرۆککۆماری تورکیە بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری رژیم

رەجەب تەیب ئوردوغان سەرۆککۆماری تورکیە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژێمی ئێران کۆبوونەوە

رۆژی چوارشەممە 12ی رەزبەری 1396، رەجەب تەیب ئوردوغان سەرۆککۆماری تورکیە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژێمی ئێران کۆبوونەوەو لە دوای کۆبوونەوەکەشیان لە پرێس ککونفرانسێکدا قسەیان بۆ میدیاکان کرد.

حه‌‌‌سه‌‌‌ن رۆحانی سه‌‌‌رۆککۆماری رژیمی ئێران، پاش کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان، سه‌‌‌رۆککۆماری تورکیا له‌‌‌ تاران، وێرای باس کردنی لە رێکەوتنەکانە ئابووری و گەشتیار و سیاسیەکانیان لەبارەی پرسی کورد لە عێراق رایگه‌‌‌یاند: "په‌‌‌یوه‌‌‌ندیمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خه‌‌‌ڵکی کوردستانی عێراق زۆرباشه‌‌‌ و نامانه‌‌‌وێت په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵیان خراپ بێت، به‌‌‌ڵام به‌‌‌هۆی ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی هه‌‌‌رێمی کوردستان ناویانه‌‌‌و ریفراندۆمیان ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌، هیوادارین به‌‌‌ خۆیاندا بچنه‌‌‌وه‌‌‌و تا ناچار نه‌‌‌بین هه‌‌‌ندێک رێکار له‌‌‌ دژیان بگرینه‌‌‌به‌‌‌ر، چونکه‌‌‌ ئێران وعێراق و تورکیا له‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنی ره‌‌‌وشه‌‌‌که‌‌‌ ناچارن په‌‌‌نا بۆ رێکاری پێویست ببه‌‌‌ن".

رۆحانی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی تورکیا و ئێران و رووسیای بۆ باشکردنی ره‌‌‌وشی سووریا به‌‌‌ گرنگ زانی تا پێکه‌‌‌وه‌‌‌ کار بۆ ئه‌‌‌و مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ بکه‌‌‌ن.

سه‌‌‌رۆکۆماری تورکیاش زۆربه‌‌‌ی قسه‌‌‌کانی بۆ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی ئابووری و بازرگانی و بانکی نێوان هه‌‌‌ر دوو لا ته‌‌‌رخانکرد، که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی داهاتوودا بتوانن پێکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و پێشه‌‌‌وه‌‌‌ی ببه‌‌‌ن و ئه‌‌‌و خواسته‌‌‌ی هه‌‌‌بووه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رزکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانیان بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بگاته‌‌‌ 30 ملیار دۆلار بهێننه‌‌‌دی.

به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌ردۆغان گووتی: "تا ئێستا نه‌‌‌توانراوه‌‌‌ ئه‌‌‌و خواسته‌‌‌ بهێنرێته‌‌‌دی و وه‌‌‌زیره‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندداره‌‌‌کان راده‌‌‌سپێرین له‌‌‌ داهاتوو به‌‌‌و ئاراسته‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامبن".

ئه‌‌‌ردۆغان هاته‌‌‌ سه‌‌‌رباسی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی نێوان رژیمی ئێران و تورکیا و عێراق و گووتی: "ئه‌‌‌و ریفراندۆمه‌‌‌ی به‌‌‌رپرسانی هه‌‌‌رێمی کوردستان ئه‌‌‌نجامیانداوه‌‌‌ دانی پێدا نانێن، ئێمه‌‌‌ 350 کیلۆمه‌‌‌تر سنوورمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌رێمی کوردستان هه‌‌‌یه‌‌‌، ده‌‌‌پرسم ئایا به‌‌‌رپرسانی هه‌‌‌رێمی کوردستان بۆچی ئه‌‌‌م کاره‌‌‌یان ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێکدا سنووریان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا هه‌‌‌یه‌‌‌".

ئه‌‌‌ردۆغان جارێکی دیکه‌‌‌ ئیسرائیلی به‌‌‌ بوونی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ پرسی ریفراندۆمی کوردستان تۆمه‌‌‌تبارکرده‌‌‌وه‌‌‌و گووتی: "ته‌‌‌نها ئیسرائیل پاڵپشتی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی کوردستان ده‌‌‌کات و تورکیا و ئێران هه‌‌‌ڵوێستیان له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ دیاره‌‌‌و دان به‌‌‌و ریفراندۆمه‌‌‌دا نانێین".

سه‌‌‌رۆککۆماری تورکیا گووتی: "عێراق و ئێرانیش به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ی کوردستانی عێراق چه‌‌‌ند هه‌‌‌نگاوێکیان ناوه‌‌‌و له‌‌‌ داهاتووش ئه‌‌‌گه‌‌‌ری هه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌نگاوی دیکه‌‌‌ش هه‌‌‌بێت".

 


7 ساڵ و 2 مانگ و 6 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

سەردانی سەرۆککۆماری تورکیە بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری رژیم

سەردانی سەرۆککۆماری تورکیە بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری رژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران