لە دوای بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و دەربڕینی هەستی خۆشحاڵی خەڵکی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز بە دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە
لە دوای بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و دەربڕینی هەستی خۆشحاڵی خەڵکی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز بە دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی ئێران لە شاری سەقز سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و کەسـێکیان بە ناوی ”مێهرداد بەرایی“ کوڕی فەیزوڵڵا دەستبەسەر کردووە.
هەروەها هەواڵدەری هەنگاو ناوی 27 کەسی دیکە لە گیراوانی شاری سەقزی بەم شێوەیەی بڵاو کردۆتەوە:
1ــ بەختیار خوشناو ٢ ــ هیوا دەستباز ٣ ــ سارینا فەتحی ٤ ــ حەمید ڕەزایی ٥ ــ جەلال کەسنەزانی ٦ ــ ئەیۆب حوسێنزادە ٧ ــ شاهۆ ساڵحی ٨ ــ عادڵ کەریمی ٩ ــ یەدوڵڵا کەریمی ١٠ ــ هێمن کەریمی ١١ ــ بەهادین قەساب ١٢ ــ عەلی حوسێنی ١٣ ــ خالید عەلیپوور ١٤ ــ عەتا ڕەحمانزادە ١٥ ــ فەرزاد مەحموودی ١٦ ــ ڕزگار محەممەد پەنا ١٧ ــ ڕووناک ئەحمەدی ١٨ ــ فەرزاد فەرەج پەناه ، ١٩ـ زانیار بەخشی ٢٠ ـ عەلی ئیبراهیمی ٢١ـ هەژیر مەلوودی ٢٢ـ هیوا زارع پوور ٢٣ـ فەرزاد ساوان ٢٤ـ جەماڵ سەرشیوی ٢٥ـ لەیلا خەلیلزادە ٢٦ـ شێرکۆ موریدزادە ٢٧ـ مێهرداد بەرایی
جێی باسە کە هەر یەک لە عادڵ کەریمی، یەدوڵڵا کەریمی، هیوا دەستباز و بەهائەدین قەساب بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.