پاسدار عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی رژیم دیانی بە بارودۆخی خراپی ئابووری رژێمدا ناو وتی: قەبارەی حکومەت بۆتە هۆی ئەوەی کە پوڵێکی زۆر خەرج بکرێ و بوجەی بۆ پڕوژەک
پاسدار عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی رژیم دیانی بە بارودۆخی خراپی ئابووری رژێمدا ناو وتی: قەبارەی حکومەت بۆتە هۆی ئەوەی کە پوڵێکی زۆر خەرج بکرێ و بوجەی بۆ پڕوژەکان نەمێنێ.
ناوبراو کە ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ڕەزبەر لە مەمەسەنی قسەی دەکرد بە نیگەرانیەوە وتی:دەبێت ئەمڕۆ رەوشی راستەقینە بەخەڵک بڵێین و ڕابگەێنین کە دەتوانین چ کارێک بکەین. ئابلۆقەکان کە لە سەرەتای ئینقلابەوە هەبوون و لەم ساڵانەی دواییدا زۆرتر بوو و دۆخەکەی کەمێ قورستر کرد. بێکاری لە شارەکانی مەمەسەنی و ڕۆستەم جێی داخە. قەبارەی حکومەت بۆتە هۆی ئەوەی پارەی زور خەرج بکرێ و بوجە بو پڕۆژەکانی دیکە نەمێنێت و دەبێت حکومەت بچوکتر بکرێتەوە.