رۆژی پێنج شەممە 13ی رەزبەری 1396 مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان لە دیدار لەگەڵ ویلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری روسیە، داوای لە رژیمی ئێران کرد دەست لە دەستێوەردان لە کاروباری وەلاتان هەڵگرێ.
ناوبراو کە لە کۆشکی کرملین لە مۆسکۆ لەگەڵ ویلادیمیر پۆتین دیداری کرد وتی: ئێمە دڵنیاین کە بۆ ئاسایش و ئارامی یەمەن، پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەی کەنداوی فارس و رۆژهەلاتی ناوەراست پێویست بە پەلەیە و بۆ ئەو مەبەستە، دەمانەوێ رژیمی ئێران دەست لە دەستێوەردان لە کار و باری وەلاتانی ناوچەکە هەڵگرێ و کردەوەکانی بۆ تێکدانی ناوچەکە وەلا نێ.