__ گواستنەوەی دوو زیندانیی کورد بۆ زیندانی مەهاباد
__ زیندانییەکی کورد لە زیندانی سەقز مانی لە خواردن گرت
__ بەرێوەبەری وێبسایتی روانگە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
__ به‌رهه‌می شاعیرێکی مه‌هابادی له‌چاپ درا
__ کوژرانی هاووڵاتیێکی مەریوانی بە هؤی تەقینەوەی مینەوە
__ دانپێدانانی رژێم بە کوژرانی یەکەمین فرۆکەوانی لە سووریە
__ لە یەمەن ئاگربڕ راگەیندرا
گواستنەوەی دوو زیندانیی کورد بۆ زیندانی مەهاباد
دوو زیندانیی کورد کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگوێزران.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،کاوە سەلیمی وهێمن مەولوودی کە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزەوە ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوون، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگوێزران. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو دوو زیندانییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە. پێشتریش کاوە سەلیمی لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاویدا، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە بۆ ماوەی ٢٧ ڕۆژ دەستبەسەر و بە دانی بارمەتە ئازاد کرابوو.
زیندانییەکی کورد لە زیندانی سەقز مانی لە خواردن گرت
زیندانییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوون بوونی پەروەندەکەی و دۆخی نالەباری جەستەیی خۆی لە زینداندا، مانی لە خواردن گرت. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دۆخی جەستەیی حوسێن شادڕەوان خەڵکی سەقز، کە لە زیندانی ئەو شارەدا ڕاگیراوە، نالەبارە. ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوون بوونی پەروەندەکەی و دۆخی نالەباری جەستەیی خۆی، لەڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەرەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندانی سەقز هیچ هەنگاوێکی کردەییان بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە دۆخی ئەو هاووڵاتییە کوردە هەڵنەگرتووە.ئەو سەرچاوەیە وتیشی ، لە ڕێکەوتی ٢٠ ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، حوسین شادڕەوان هاوڕێ لەگەڵ دوو برای دیکەی بەناوەکانی زاهید و عەبدوڵڵا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرابوون.دەوترێت کە ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە لە ناوچەی "خوڕخوڕە"ی سەقز و بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاق تەقەیان لێکراوە.ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کران و دواجار قاچێکی عەبدوڵڵا بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە بڕدرایەوە. حوسێن شادڕەوان لەئێستادا دۆخی جەستەیی ناجێگرە و لە زیندانی سەقز ڕاگیراوە.
بەرێوەبەری وێبسایتی روانگە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
حسەن شێخئاقایی ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری وێبسایتی "ڕوانگە" پاش ٢ مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە 11ی سەرماوەزی 1394، حسەن شێخئاقایی ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری وێبسایتی "ڕوانگە"، بە دانانی بارمتەی ٢٠ ٠ میلیۆن تمەنی، پاش ٢ مانگ دەستبەسەربوون لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا، بەڵام چالاکییەکانی وێبسایتی "ڕوانگە"، هێشتاش ڕاگیراوە. حسەن شێخئاقایی، لە نێوەڕاستی ڕەزبەری ئەمساڵدا، لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. تاوانی وەپاڵدراوی ئەم بەڕێوەبەرەی وێبسایتی "ڕوانگە"، چالاکیی تەبلیغی لە دژی نیزام ڕاگەیەندراوە کە بەپێی وتەکانی شێخئاقایی، بەپێی ڕێژەی ڕاپۆرتە درۆیین و ساختە و بێبنەماکان بووە.
به‌رهه‌می شاعیرێکی مه‌هابادی له‌چاپ درا
کۆمه‌ڵه شیعری "سیس بوونی بیره‌وه‌رییه‌کانم" به‌رهه‌می شاعیری مه‌هابادی له‌چاپ درا و بڵاوکرایه‌وه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعره له 100 کورته شیعر له هۆندنەوەی "قاسم تاباک" شاعیری گه‌نجی مه‌هابادی به دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پێکهاتووە. سیس بوونی بیره‌وه‌رییه‌کانم" له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی گۆتار له یه‌ک هه‌زار به‌رگ بڵاوبۆته‌وه و "باوڕ مه‌عرووفی" دەقی کوردیی شێعرەکانی وەرگێراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی. قاسم تاباک" له ساڵی 1374ی هەتاوی به ڕێنماییه‌کانی "ئه‌حمه‌د به‌حری" هاتووه‌ته بواری شیعر و له ساڵی 1388 ڕۆمانی "شازاده ئیبراهیم" که دیرۆکێکی کوردییه، له‌چاپ دا و له ساڵی 1386ەوە له‌گه‌ڵ گۆڤاری مه‌هاباد هاوکاری ده‌کات، له ئێستاشدا سێ کۆمه‌ڵه کورته شیعر و کتێبێکی ئه‌م شاعیره مه‌هابادییه له ژێر ناوی "دیوەخان" ئاماده‌ی له چاپ دانه.
کوژرانی هاووڵاتیێکی مەریوانی بە هؤی تەقینەوەی مینەوە
شارۆمەندێکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شارۆمەندێکی مەریوانی کە بە مەبەستی کارکردن رۆیشتبووە باشووری کوردستان، لە کاتی گەرانەوەی بۆ مەریوان و کاتی تێپەربوونی لە سنووری ساوجی بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و لە دوای گەیاندنی بۆ بیمارستانی بووعەلی شاری مەریوان گیانی لە دەست دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە مەریوانییە تەنیا لە لایەن عەبدۆڵا رەبانی سەرۆکی بیمارستانی بووعەلی مەریوان به م ش م، تەمەن 50 ساڵ راگەێندراوە. جێگەی باسە کە ساڵانە لە ئێران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە 15 بۆ 20 هەزار کەس دەبنە قۆربانی.
دانپێدانانی رژێم بە کوژرانی یەکەمین فرۆکەوانی لە سووریە
یەکەمین فرۆکەوانی رژێمی ئاخوندی لە وڵاتی سووریەدا کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تەلەفزیۆنی ئۆرینت، رۆژی 16ی سەرماوەزی 1394، بە گێرانەوە لە هەواڵدەرییەکانی رژێمی ئاخوندی بڵاوی کردەوە کە یەکەمین فرۆکەوانی ئەو رژێمە لە شەرەکانی سووریەدا کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سایتی مەشرقی نزیک لە سوپای پاسدارانەوە بڵاوی کردەوە کە، فرۆکەوان مەسعوود عەسکەری یەکێک لە باشترین فرۆکەوانەکانی ئەو رژێمە لە سووریەدا کوژراوە. جێگەی باسە کە سێ پاسداریتر لە نزیک حەلەب کوژراون. ئەمە یەکەمین فرۆکەوانە کە رژێم دانی پێداناوە کە کوژراوە.
لە یەمەن ئاگربڕ راگەیندرا
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، ئاگربڕێک راده‌گه‌یه‌ندرێت له‌نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی دانپێدانراوی یه‌مه‌ن به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی له‌گه‌ڵ حوسییه‌کاندا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرۆکایەتی کۆماری یەمەن رونیشیکرده‌وه ئاگربڕه‌که له‌ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌کات‌و بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانج لێی ده‌ستپێکردنی وتووێژه له‌نێوان هه‌ردوولادا له سویس به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانە. عه‌بدلمه‌لیک مه‌خلافی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن و سه‌رۆکی وه‌فدی دانوستانکاری حکومه‌ت به‌ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسای راگه‌یاندووه: "رێککه‌وتنێک هه‌یه بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌نێوان حکومه‌ت و کوده‌تاچیه‌کاندا که له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌کات، واته رۆژی ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کان"ی ئاشتی له‌سویس. زیاتر له‌ساڵێکه حوسییه‌کان‌و هێزه‌کانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن زۆربه‌ی پارێزگاکانی یه‌مه‌نیان کۆنترۆڵکردووه، به‌ڵام چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن به‌هاوکاری هاوپه‌یمانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رکردایه‌تی سعودیه، شاری عه‌ده‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریان گرته‌وه.