لە دوای گرتنی بەلێشاوی هاوڵاتیان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێرانەوە، لە ئێستا دا بە دەیان کەس لە زیندانەکانی ئەو رژی
لە دوای گرتنی بەلێشاوی هاوڵاتیان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێرانەوە، لە ئێستا دا بە دەیان کەس لە زیندانەکانی ئەو رژیمەدا رووبەورووی ئازار و شکەنجەی نامرۆڤانە دەبنەوە.
شەوی پێنج شەممە ١٣ی ڕەزبەری 1396، بەهۆی کاریگەری شکەنجە و ئازاری هێزەکانی رژیم بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئیلام بە چەقۆ هەوڵی خۆکوژی دا.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ئەو گیراوەی بە ”پوریا جەوادی“ تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئیلامە راگەیاندووە.
پەریا لە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە لە زینداندا ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، بە چەقۆ سینگ و ملی خۆی بریندار کردووە ویستویەتی خۆکوشی بکات، دواتر گواستراوەتەوە بۆ بنکەی دەرمانی بۆ چارەسەر.