رۆژی هەینی ریکەوتی 6102017 شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات بەشداریان لە ریورەسمی بە خاکسپاردنی رێزدار مام جەلال تاڵەبانی کەسایەتی دیار و سیاسەتمەداری ...
رۆژی هەینی ریکەوتی 6102017 شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات بەشداریان لە ریورەسمی بە خاکسپاردنی رێزدار مام جەلال تاڵەبانی کەسایەتی دیار و سیاسەتمەداری گەلەکەمان و سکرتیری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشدارییان کرد.
لەدوای هاتنەوەی تەرمی بەرێز تاڵەبانی لەوەلاتی ئاڵمانەوە لەناو ئاپۆرای خەلکی کوردستان بەرەو گردی دەباشان بەڕێکرا و بە بەشداری نوینەری هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەر چواربەشی کوردستان تەرمی مام جەلال ئەسپەردەی خاک کرا. لەدوای ریورەسمی بەخاکسپاردن بەرێز قوباد تالەبانی کوری مام جەلال و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ووتەییک دا سپاسی ماتەمگیڕان و خەلکی کوردستان و هیز و لایەنە سیاسیەکانی کرد.
دوانیوەرۆی رۆژی شەممەش شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لە بارەگای دەفتەری سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە هەوڵێر بەشدارییان لە ریورەسمی پرسە و سەرەخۆشی خوالێی خۆش بێت مام جەلال تاڵەبانی کرد.
جێگەی باسە شاندی سازمان وێرای دانی پەیامی هاوخەمی ریزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات لەنزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەباتیان بە بەرپرسانی بالای یەکێتی نیشتمانی راگەیاند.