دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا وتی رژیمی ئێران پشتیوانی دارایی کورەی باکور دەکات و لەگەڵ ئەو وەڵاتە تەجارەت و یاسای رێکەوتنی ناوکەیی پێشێل دەکات.
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا وتی رژیمی ئێران پشتیوانی دارایی کورەی باکور دەکات و لەگەڵ ئەو وەڵاتە تەجارەت و یاسای رێکەوتنی ناوکەیی پێشێل دەکات.
ناوبراو کە رۆژی یەکشەممە 16ی رەزبەری 96 لەکەڵ کاناڵی تی بی ئێن وتووێژی دەکرد وتی: من لەو باوەرەدام کە رژیمی ئێران پشتیوانی دارایی بە کورەی باکور دەگەیەنێ، من دڵنیام کە ئەوان لەگەڵ کورەی باکور تەجارەت دەکەن و هەروەها دەزانم کە ئەوان کارگەلێک لەگەڵ کورەی باکور ئەنجام دەدەن و ئەوە قەبووڵ کراو نیە. ئەو کارە زەربە لە رۆحی رێکەوتنی ناوکەیی دەدات. ئەو رژیمە ئەکتەرێکی خراپە و گەر وا بروا بەرەورووی ئەو رژیمە دەبمەوە.