لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە وەلاتی نۆروێژ، کۆمیتەی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جە
رۆژی شەممە 15ی رەزبەری 1396، لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە وەلاتی نۆروێژ، کۆمیتەی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری دا کرد کە بەبۆنەی رۆژی 10ی ئۆکتۆبر رۆژی جیهانی دژ بە سزای سێدارە لەبەردەم پارڵمانی وەلاتی نۆروێژ رێکخرابوو.
لەو کۆبوونەوەدا ژمارەیەک پەیام کە بریتی بوون لە پەیامی خانم مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆراو نوێنەری شۆرای ملی مقاومەت لە وەڵاتانی نۆردیک و پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان پێشکەش کرا.
شایانی باسە چەندین پارڵمانتێری نۆروێژی بەبۆنەی سزای ئێعدام لەلایەن رژیمی ئێرانەوە و بەتایبەت لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی لە ساڵی 1367 وتەیان پێشکەش کرد و ئەو کردەوە نامرۆڤانەی رژیمی ئێرانیان مەحکوم کردو داوایان کرد فەرماندەر و بەرێوەبەرانی ئەو جینایەتە دەست نیشان و دادگایی بکرێن و بە سزای کردەوەکانیان بگەن.