سپای پاسدارانی رژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگه‌ر واشنتگتۆن سپا بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکان، وەکوو داعش، له هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناو
سپای پاسدارانی رژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگه‌ر واشنتگتۆن سپا بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکان، وەکوو داعش، له هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ سپای ئامریکا ده‌کەن.
پاسدار محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی رژیمی ئێران، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی سپای پاسداران، ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر واشنگتۆن بڕیاری دا یاسای سزا ئامریکییه‌کان دژ به ئێران کارا بکا، ئه‌وکات ده‌بێ هێزه‌کانی بۆ دووری دوو هه‌زار کیلۆمیتر دوور بخاته‌وه، که مه‌ودای مووشهکهکانمانه”.
هەروەها ناوبراو گوتی، هه‌ر سزایه‌کی نوێی ئامریکا بۆسه‌ر ئێران، پێوه‌ندییه‌کانی تاران و واشنگتۆن بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌پچڕێنێ.
ئەوە فه‌رمانده‌یەی سپای پاسداران ڕوونیکرده‌وه، که کاراکردنه‌وه‌ی یاسای سزاکان، واتا ده‌رچوونی یەک لایەنەی ئامریکا له ڕێکه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که، گوتیشی: “ئێمه‌ش ئه‌وکات هه‌لی بێ مێشکی ترامپ له هه‌ڵسوکه‌وته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنه‌که بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه مووشه‌کی و به‌رگرییه‌کان، ده‌قۆزینه‌وه”.
جه‌عفه‌ری لە درێژەدا گوتی،”ئەگه‌ر واشنگتۆن ئه‌و هه‌نگاوانه به ئامانجی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ تاران دا بنێ، ئه‌وه ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه”. پێداگریی کرده‌وه، که رژیمی ئێران ده‌یه‌وێ کێشه‌کان له شوێنێکی دیکە چاره‌سه‌ر بکا، نه‌ک له‌سه‌ر مێزی وتووێژ: “ئێران هیچی نیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بیڵێ”.