ڤیرووسی ئانفلۆانزا لە کوردستان بڵاو دەبێتەوە
بەرپرسانی بێهداشت لە پارێزگای کرماشان و ورمێ، تووشبوونی ٢٣ هاووڵاتیی کورد بە ئانفلۆانزای جۆری " H1N1" یان ڕاگەیاند.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە پارێزگای کرماشان، ٣٤ حاڵەتی گوماناوی بە ڤیرووسی ئانفلۆانزا دیتراوەتەوە لە جۆری H1N1 ، ناسراو بە ئانفلۆانزای بەراز. بە وتەی جێگری کاروباری بێهداشتی زانکۆی علوومی کرماشان: "ئەم جۆرە لە ئانفلۆانزا بە خێراییەکی زۆرەوە پەرە دەسێنێ و هێزە پەیوەندییدارەکان بە تایبەت ستادی قەیران دەبێ لە ئامادە باشیدا بن". ئیبراهیم شەکیبا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "فارس" باس لە ٨ کەسی تووشبوو لە کرماشان بە نەخۆشینی ئانفلۆانزا دەکات و دەڵێت، ئەو قەیرانە لە ئاستێک‌دا نییە کە ببێتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان". هەرچەندە ئەم جۆرە ئانفلۆانزایە لە نێو ئاژەڵەکاندا باوە، بەڵام دەتوانێ ببێتە هۆی مردنی مرۆڤەکانیش. هاوکات لە شاری بیجاڕ، بە نیسبەت مەترسیی بڵاوبوونەوەی جۆری ئانفلۆانزای H1N1، هوشداریی داوە و تۆری بێهداشت و دەرمانیی ئەو شارە، داوای لە هاووڵاتیان کردووە دەمامک بەکار بهێنن.بەپێی ئەم راپۆرتە، لە پارێزگای ئیلام‌یش، دوو تەرمی گوماناویی توشبوو بە ئانفلۆانزای جۆری A (بەراز)، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هۆکاری مردنیی ئەو ٢ هاووڵاتییەی بە هۆی تووش بوون بە ئانفلۆانزای H1N1 پشتڕاست نەکردۆتەوە.هەواڵەکان باس لە مردنی چەند هاووڵاتی کورد لە شاری مێهرانیش دەکەن کە گومانی تووشبوونیان بە ڤیرووسی ئانفلۆانزا لێ دەکرێت.
تاکوو ئێستا دییەی قوتابیانی شیناوێ لە لایەن حکوومەتەوە نەداوە
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئاگرگرتنی قوتابخانەی سەرەتایی گوندی "شیناوێ"ی پیرانشار، گیانبەخت کردووانی ئەو ڕووداوە لە وەرگرتنی دییە بێبەش کراون. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دییەی دوو قوتابیی گوندی شیناوێ کە لە ڕووداوی ئاگرگرتنی قوتابخانەکەیاندا، لە نێوەڕاستی سەرماوەزی ٩١ی هەتاوی گیانیان لەدەست دابوو، نەدراوەتە بنەماڵەکەیان.ساریا ڕەسووڵزادە و سەیران یەگانە، ئەو دوو منداڵە تەمەن ٩ ساڵانە بوون کە ماوەیەک دوای ڕووداوەکەی ١٥ی سەرماوەز، لە نەخوشخانەکانی تەورێز و ورمێ گیانیان لەدەست دا. پاش ٣ ساڵ لەو کارەساتە، پارێزەری بنەماڵەی ئەو قوتابیانە بە هەواڵدەریی "فارس"ی گوتووە کە سندووقی دابین کردنی خەسارەتی جەستەیی(صندوق تأمین خسارتهای بدنی) و بیمەی ئێران، لە دانی پارەی دییە خۆدەبوێرێت.ئەحمەدی‌نیاز باسی لەوەش کردووە کە بیمەی ئێران بە پێچەوانەی یاسا، واژۆی لە ١٨ بنەماڵەی قوتابییە بریندارەکان وەرگرتووە کە نیوەی ئەو بڕە پارەیەیان پێدەدرێت کە لە مادەی ٥٦٠ ی یاسای سزادانی ئیسلامی‌دا هاتووە. بەپێی بڕیاری دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، نرخی دییە بۆ ئەم ساڵ، ١٦٥ میلیۆن تمەنە و ئەو بڕە پارەیەش بە شێوەی فەرمی بۆ ٢ قوتابییەکەی شیناوێ بڕاوەتەوە.کچە قوتابیانی گوندی شیناوێ لەساڵی ڕابردوودا بۆ وەرگرتنی دییەکانیان سێ جار لەبەردەم دەفتەری سەرکۆماریی حکوومەتی ئیسلامی لە شەقامی پاستۆری تاران مانیان گرت و هیچ ئەنجامێکیشی نەبوو.
گرانتربوونی خۆراکی و شیره‌مه‌نییه‌کان له کوردستان
هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و یه‌که‌م شه‌پۆلی بارینی به‌فر له شاره‌کانی کوردستان، نرخی به‌شێک له پێداویستییه خۆراکیه‌کان و یه‌ک له‌وان شیره‌مه‌نییه‌کان بەرز بوونەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌حاڵێکدا که پێویستیی خه‌ڵک ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ بە شیره‌مه‌نییه‌کان زیاد ده‌بێت و به‌رپرسانی ڕێژیمیش له هه‌موو ئاسته‌کاندا به‌ردەوام واده‌ی هه‌رزان کردنی ده‌ده‌ن، زستانی ئه‌مساڵیش نرخی شیره‌مه‌نییه‌کان له کوردستاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیتووه که ئه‌مه‌ش خه‌ڵک له کڕین و به‌کارهێنانی شیره‌مه‌نییه‌کان دوور ده‌خاته‌وه. به وته‌ی هه‌واڵده‌رییه حکوومه‌تییه‌کان له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تاکوو سه‌ره‌تای پاییز، نرخی شیر له شاره‌کانی کوردستان ١٥ تا ٣٠ له‌سه‌د زیادیان کردووه. له سه‌ره‌تای پاییزیشهوه تاکوو ئێستا ڕه‌وتی چوونه سه‌ری نرخه‌کان تاکوو ٤٥% په‌ره‌ی سه‌ندووه.خواردنەوە و بەکارهێنانی شیر له ئێران‌دا، لە ئێستادا که‌متر له نیوه‌ی نێونجی جیهانیی و یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی وڵاتانی پێشکه‌وتووه.به‌پێی دوایین ئامارکان، له‌حاڵێکدا که نێونجی جیهانیی خواردنەوە و بەکارهێنانی شیره‌مه‌نییه‌کان له نێوان ٣٠ ٠ بۆ ٤٠ ٠ کیلۆیه، ئه‌م ڕێژه له ئێران‌دا که‌متر له ٦٠ کیلۆیه. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ٩٠ %ی خه‌ڵکی ئێران تووشی که‌میی که‌لیسیۆم هاتوون و ئه‌مه‌ش بواری بۆ چه‌ندین جۆر نه‌خۆشینی جه‌سته‌یی، له‌وانه پووکانەوەی ئێسک خۆش کردووه.
زۆرترین رێژەی حەشیمەتی زیندانیانى ئێران لە لاوان پێک دێن
ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه له زیندانه‌کانی جیهان، له دوا ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کرد که ته‌مه‌نی حه‌شیمه‌تی زیندانییه‌کان له وڵاتی ئێران‌دا گه‌یشتۆته که‌مترین ئاستی خۆی به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژنامه‌ی "ێرمان امروز" له ژماره‌ی ٢٩٢٢ی خۆیدا له زاری سه‌رۆکی ڕێکخراوی زیندانه‌کان و به پشت به‌ستن به ئاماره‌کانی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه له زیندانه‌کانی جیهان، بڵاوی کرده‌وه له حاڵێکدا که حه‌شیمه‌تی وڵات به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات، حه‌شیمه‌تی زیندانییه‌کان ڕه‌وتێکی پێچه‌وانه ده‌پێوێ. ئه‌سغه‌ر جه‌هانگیری له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، وێڕای ئاماژه‌دان به که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانییه‌کان، هۆشداریی داوه که سه‌رباشقه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گۆڕدراوه و ته‌مه‌نی ئه‌م خهسارگهلهش هاتووه‌ته خوارێ.به وته‌ی ناوبراو ٦٤%ی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌نوکه له زیندانه‌کانی ڕێژیمدان خێزاندارن و ٣٦%یشیان سه‌ڵتن. هه‌روه‌ها ٤٦%ی ئه‌و که‌سانه بۆ چه‌نده‌مین جار تووشی زیندانه‌کان ده‌بنه‌وه که هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی بریتییه له نه‌بوونی ده‌ره‌تانی کار له نێو کۆمه‌ڵگادا. سه‌رۆکی ڕێکخراوی زیندانه‌کان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که ٣%ی ئه‌م زیندانیانه له توێژی ژنانن که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌م توێژه زۆر زیاتر وه‌به‌ر خه‌ساره‌کان ده‌که‌ون. به‌پێی ئاماره‌کان ٦٥%ی ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌که‌ونه زیندان پێشینه‌ی زیندانی بوونیان نییه.
نارەزایەتی دەربرینی خوێندکارانی شارەکانی ورمێ و قۆروە
خوێندکارانی زانکۆی شارەکانی ورمێ و قۆروە لە مەر کەم و کۆری ناو زانکۆکانیان نارەزایەتییان دەر بری. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 18ی سەرماوەزی 1394، خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری قۆروە لە نارەزایەتی بە کەم و کۆری زانکۆکەیان و سارد بوونی خوێندنگاکانیان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. هەروەها لە رۆژی دووشەممە 16ی سەرماوەز، خوێندکارانی زانکۆی شاری ورمێ بە مەبەستی رێزگرتن لە رۆژی خوێندکار کۆبوونەوە و ئەو هەلەیان قۆستەوە بۆ دەربرینی نارەزایەتی خۆیان لەمەر سیاسەتە هەڵەکانی رژێمی ئاخوندی. جێگەی باسە کە ئەو خوێندکارانە لە بەیاننامەێکدا خوازیاری ئازادی بەیان و نووسین و خوێندن بە زمانی دایکی بوون.
کوژرانی 2 سەرکردە و 2 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریە
دوو سەرکردەی سوپای پاسداران و دوو ئەندامیتری ئەو رێکخراوەیە لە سووریەدا کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەرییەکانی سەر بە حکوومەتی ئاخوندی رۆژی چوارشەممە 18ی سەرماوەز بڵاویان کردەوە کە دوو سەرکردەی سوپای پاسداران بە ناوەکانی، رەشید مۆحەرەمعەلی مۆراد خانی کە ئەو هەواڵدەرییە وەک سەردار ناوی لێ بردووە و پاسدار مۆجتەبا ئەبۆلقاسمی سەرکردەی گۆردانی ئەمنییەتی سوپای دیزفول کە بۆ کۆشتاری خەڵکی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە لەگەڵ دوو ئەندامیتر بە ناوەکانی ئەحمەد قاسمی کەرانی خەڵکی فارسان و حەبیب رۆحی چۆکامی خەڵکی گیلان کوژراون. جێگەی باسە کە رۆژی 17ی سەرماوەز راگەیاندنەکانی رژێم هەواڵی کوژرانی 11 پاسداریتریان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی مافی مرۆڤه
رۆژی 10 ی 12ی هەموو ساڵێک، وەک رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەو رۆژە لە 10ی 12ی ساڵی 1948 لە کۆبوونەوەیەکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا و وەک رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ راگەیێندرا. رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، بە جاڕنامەی مافی مرۆڤ ناسراوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان مافەکانی مرۆڤی لە 30 بەند کۆکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ کردووە. بڕیارە ئەمساڵ بە درووشمی "مافەکانمان هەمیشە، سەربەستییمانە"، یادەکە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بکرێتەوە. لەبارەی ئامارەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت پرسی ژنان، بۆ ساڵی 2015 نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ئامارێکی بڵاوکردەوە.بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، چوار ملیۆن و 500 هەزار لە دانیشتیوانی جیهان قوربانی دەستی "دەستدرێژی سێکس"ین. 98% لەو 4.5 ملیۆن کەسە ژن و کچن و، لەبەرامبەر تەنها %2یان پیاوانن. بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان "یەک لەسەر سێی ئافرەتانی جیهان رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و ئازاردانی جەستەیی بوونەتەوە، بەجۆرێک "زۆربەی دەستدرێژییەکان لەلایەن کەسانی نزیکیانەوە ئەنجامدراون".
ئەمریکا رۆڵی رووسیا لە قەیرانی سووریا بە "ئەرێنی" ناودەبات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، رووسیا رۆڵێکی ئەرێنی لە چارەسەری قەیرانی سووریا هەیە و راشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ سەرۆکی رووسیا "قەیرانی سووریا و ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 18ی سەرماوەزی 1394، جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی پاریس بۆ کەشوهەوا، بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ولادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لەبارەی هەردوو پرسی سووریا و خۆرهەڵاتی ئۆکراینا. کێری وتی "سەرەڕای بەرژەوەندییە سەربازی و سیاسییەکانی لە سووریا، رووسیا رۆڵێکی ئەرێنی بینیووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەکانی سووریا". وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، رووسیا لە قەیرانی سووریا رۆڵی ئەرێنی هەبووە، بەتایبەت لەدەستپێکردنی دانووستانەکانی ڤیەننا و سەرکەوتنی گفتوگۆکان، "پێشموایە مۆسکۆ دەیەوێت لەبارەی سووریا چارەسەرێکی سیاسی بدۆزرێتەوە".