: ڕۆژی شه‌ممه، ٧ی ئوکتوبری ٢٠ ١٧ له ڕۆژی جیهانی سزادانی مه‌رگ کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات شانبه‌شانی ئێرانیانی دانیشتووی سوید و دۆست و هه‌وادارانی شوڕای میلل
: ڕۆژی شه‌ممه، ٧ی ئوکتوبری ٢٠ ١٧ له ڕۆژی جیهانی سزادانی مه‌رگ کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات شانبه‌شانی ئێرانیانی دانیشتووی سوید و دۆست و هه‌وادارانی شوڕای میللی مقاوه‌مه‌تی ئێران به‌شداری خۆپیشاندانێکی له‌شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوئید دا کرد.
خۆپیشاندانه‌که له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی سوئید و له کاتژمێر ١٢ تا ٤ی سه‌ر له ئێواره به‌رده‌وام بوو. په‌یامی کومیته‌ی سوئیدی سازمان له‌لایه‌ن کاک یه‌حیا ڕه‌سوڵی ئه‌ندامی کومیته‌ی سویدی سازمانه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا. چه‌ندان هێزو لایه‌نی سیاسی ئێرانی و سویدی له‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یامیان دا‌و داوایان کرد که سوید ئیعدامی به‌رده‌وامی ڕێژیمی ئاخوندی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ڕابگرێ و مه‌حکومی بکا.
خۆپیشانده‌ران به چه‌ندین دروشمی جیاواز داوایان له وه‌زیری خاریجی ئه‌و وڵاته کرد که قه‌تڵوعامی زیندانیانی سیاسی ٦٧ به‌ڕه‌سمی بناسێ و هه‌وڵ و پشیوانبێ تا قاتیڵان و جینایه‌تکارانی ئه‌و ڕوداوه به‌سزای خۆیان بگه‌ن