کۆشکی سپی: بریار وایە دۆناڵد ترامپ ئامانجێکی گشتی لەبارەی ئێرانەوە رابگەیەنێ
رۆژی سێ شەممە 18ی رەزبەری 1396 کۆشکی سپی رایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ لە کۆتایی ئەم حەوتووەدا ئامانجێگی گشتی لەبارەی ئێرانەوە رادەگەیەنێ کە رێکەوتنی نێونەتەوەیی ناوکەیی کە بەرنامەی ناوکەیی ئێران مەهار دەکات هەڵدەوەشێنێتەوە یان نا، لە خۆ دەگرێ.
سارا هاگبی سەندەرز وتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەواڵنێران لەیەر بریاری تەئید و ئامانجی گشتی تر لەبارەی ئێران وتی: ترامپ کۆتایی ئەو حەوتووە ئەو بریارە دەدا.
سەرۆک کۆمار لەسەر ئامانجیچکی گشتی لەبارەی ئێرانەوە بریاری داوە و دەیهەوێ دڵنیا بێتەوە کە ئێمە سیاسەتێکی گشتیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکرای کێشەکانی رژیمی ئێران کە ئەکتەرێکی خراپی ناوچەکەیە، هەبێ.