ئامارەکانی سەندوقی نێونەتەوەیی پووڵ نیشان دەدەن کە پلەی ڕژیمی ئێران لە باری بێکاری لە جیهاندا لە ساڵانی ۹۲تا ۹٥ بە رێژەی ۱۰پلە دابەزیوە و لە پلەی ۲۹ەوە دابەزیوە بۆ پلەی ۱۹ و ئەمە بە مانای خڕاپتر بوونی دۆخی بێکاریە.
سندوقی نێونەتەوەیی پووڵ لە نوێترین ڕاپۆڕتیدا ڕێژەی بێکاری لە ژێر دەسەلاتی ئاخوندەکان لە ساڵی ۲۰۱٦ی ۱۲ ونیو لە سەد ڕاگەیاندووە ،و بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، رێژەی بێکاری لەساڵی ۲۰۱٥یانزە لە سەد هەبوە.
لێکدانەوەی ئاماری سەندوقی نێونەتەوەیی پووڵ لەمەر رێژەی بێکاری لە وڵاتانی جیهان لە ساڵی ۲۰۱٦ دەریدەخات کە ڕژیمی ئیران پلەی نوزدەهەمی هەیە لەنێو ئەو وڵاتانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە. کە ئەمە بە مانای خڕاپتر بوونی پێگەی رژیمی ئێران لە پلەبەندی جیهانە. لەو بارەوە هەتا پلە لەسەرەوەبێ نیشانەی بوونی بێکاری کەمترە.
ڕژیمی ئێران لە ساڵی ۲۰۱٥دا پلەی ۲٥ی هەبوە کە بەو جۆرە بێ ساڵی رابردووی زایینی 6 پلە دابەزیوە.