جان بۆڵتۆن لە وتارێکدا لە رۆژنامەی هێل ی کۆنگرەی ئامریکا، رژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی سەرەکی ترۆریزمی نێودەوڵەتی ناوزەد کرد
جان بۆڵتۆن لە وتارێکدا لە رۆژنامەی هێل ی کۆنگرەی ئامریکا، رژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی سەرەکی ترۆریزمی نێودەوڵەتی ناوزەد کرد و لەگەڵ رەد کردنەوەی ئەو لێکدانەوەیەی داکۆکیکارانی بەرجام کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەتنە دەبێتە هۆکاری خێرا بوونی بەنامەی ئەتۆمی رژیمی ئێران، نوسی: داکۆکیکارانی بەرجام بەبێ جیاوازی دان بەوەدا دەنێن کە رێکەوتننامەی ناوکەی زۆری کەم و کوڕی هەیە و پێویستە پێداچوونەوەی پێدا بکرێ. بە تەواوی جێی لێ تێگەیشتنە کە رژیمی ئێران چالاکیەکانی تایبەت بە تەسلیحاتی ئەتۆمی خۆی لە ناوچەگەلێک کە بە ئاسانی بدۆزرێنەوە بکرێن و دامەزراوە ناسراوەکانی وەک نەتەنز و ئەسفەهان ئەنجام نادا. ئەگەری جددیتر ئەوەیە کە دروستکردنی کڵاوی ئەتۆمی و بابەتگەلێکی لەو چوارچێوەیەدا لە دامەزراوە گەلێکی وەک پارچین ئەنجام بدرێ کە ئاژانس هیچکاتێک دەستی تەواوەتی پێ نەگات، بێگومان ئەوە سەیر نیە کە ئاژانس لە لێکۆڵینەوە لە پارچین دەقەغە دەکرێ. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵوەشاندنەوەی بەرجام نابێتە هۆکار کە رژیمی ئێران زیاتر لە بارودۆخی ئێستا و لە کاتی جێبە جێ کردنی بەرجام ، هەرەشە لە رۆژهەڵاتی ناوین بکات و یان پشتیوانی لە ترۆریزمی نێودەوڵەتی بکات. هەڵسوکەوتی دوشمنکارانەی رژیمی ئێران لە کەنداوی فارس و .... بەردەوامی دەوری ئەوان وەک سەرچاوەی سەرەکی ترۆریزمی نێودەوڵەتی... لەبەرچاو بگرن. بابەتی سەرەکی ئەوەیە کە هەڵس و کەوتی رژیمی ئێران لەدوای دەست راگەیشتن بە تەسلیحاتی ئەتۆمی هەڵگیراو، چەندە خراپتر دەبێت.