هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە مەراسمی پرسە و ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
رۆژی یەکشەممە 16ی رەزبەری 1396 هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە مەراسمی پرسە و ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کە لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.
ئەم ماتەمینیە لەلایەن تێکرای هێز و لایەنە سیاسیەکان بەرێوەچوو کە تیایدا ژمارەیەک پەیام و بروسکە و کورتە فیلمێک لەسەر وێزگەکانی بەرێز تاڵەبانی پێشکەش کرا.
شایانی باسە بروسکەی ماتەمینی سازمانی خەبات پێشکەش بە بەرێوەبەرانی پرسە و ماتەمینیەکە کراو چەپکەگوڵی رێزلێنانی کۆمیتە بەرێزەوە لەبەر دەم وێنەی مام جەلال دانرا.