محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی “ڕەجایی شاری کەرەج†لە دوای ٧٤ ڕۆژ مانگرتن لە بارودۆخێکی جەستەیی نالەباردایە.
محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی “ڕەجایی شاری کەرەج” لە دوای ٧٤ ڕۆژ مانگرتن لە بارودۆخێکی جەستەیی نالەباردایە.
بە پێی هەواڵەکان،محەممەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی سائین قەڵای سەر بە پارێزگای ورمێ، کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە گرتووخانەکانی رژیم له کوردستان و ئێران دەستبەسەرە، ماوەی ٧٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و ئێستا لە بارودۆخێکی نالەبار دایە و گیانی کەوتووەتە مەترسیەوە.
محەمەد نەزەری لە ٥٣یەمین ڕۆژی مانگرتنیدا لە دۆخێکی جەستەیی ناجێگیر بووە و پاش چارەسەریی کاتی لە دەرمانگای زیندان، دیسان گەڕێندرایەوە زیندانی تاکەکەسی، ئێستا دوایی ٧٤ رۆژ مانگرتن باری جەستەیی زۆر خراپە و تا ئێستاش هیچ کام لە داواکاریەکانی جێ بەجێ نەکراوە.
ئەو بەندکراوە کوردە بەهاری ساڵی ١٣٧٣ لەلایەن سوپای ئەبووزەری رژیم لە بۆکان دەستگیر و پاشان دادگای رژیم حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپاند و دواتر حوکمەکەی کرایە زیندانی هەتاهەتایی و لەو کاتەوە زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە گرتووخانەکانی ورمێ و ڕەجایی شاری کەرەج دەستبەسەرە.