یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی کورد لە وەڵاتی ئاڵمان

رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی کورد لە وەڵاتی ئاڵمان
سازمانی خەبات

رۆژی  هەینی رێکەوتی 11/12/2015 لە شاری هامبورگی وەڵاتی ئاڵمان رێپێوانێک بە مەبەستی مەحکووم کردنی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی گیراوانی سیاسی کورد لە ئێران رێپێوانێک رێکخرا. ئەو رێپێوانە کە بە پشتیوانی رێکخراوی مافی مرۆڤ لقی هامبورگ رێکخرابوو تێیدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی بەشدارییان کرد و دروشمی ئازادی بۆ خەڵکی ئێران و ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسیان بەرز کردەوە و لەم رێگەوە سیاسیەتەکانی رژیمی ئاخوندییان لە راست مافەکانی مرۆڤ شەرمەزار کرد و هەروەها پشتیوانیان لە زیندانیانی سیاسی کورد و ئێرانی دووپات کردەوە. هەر لەو خۆپیشاندانەدا هاوەڵاتیان و چالاکانی مافی مرۆڤی ئاڵمان هاودەنگیان لەگەڵ خۆپیشاندەران کرد و پشتیوانیان لە داوا رەواکانی خۆپیشاندەران دەربڕی. 

جێگەی باسە هەیئەتێکی کومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک کەماڵ تەوکووڵی لەو رێپێوانەدا بەشداریی چالاکانەیان کرد. 

صورة


8 ساڵ و 11 مانگ و 11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی کورد لە وەڵاتی ئاڵمان

رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی کورد لە وەڵاتی ئاڵمان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران