سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سزای اعدام لە سەدەی بیست و یەکدا جێگای نەماوە
گوتێرس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: سزای ئێعدام یارمەتی قوربانیەکان یان رێگری لە تاوان ناکات، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە زیاتر لە 193 ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان سزای اعدام جێ بە جێ ناکەن. هەروەها وتی لە ساڵی 2016 سزای ئێعدام لە سەرتاسەری جیهاندا 37 لەسەد زیادی کردووە، لە ئێستادا تەنیا چوار وڵات بەرپرسن لە 87 لە سەدی ئەو ئامارەی تۆمار کراوە. ناوبراو داواکاری لەو وڵاتانە کرد کە سزای ئێعدام تییاندا قانونیە کە لێگەرێن با وەکیلەکان کارەکانی خۆیان بکەن، هەروەها وتی هێندێک لە وڵاتەکان ئێعدامەکانیان شاردۆتەوەو سیستمێکی چڕوپڕیان بۆ شاردنەوەی کەسێک کە چاوەرێی ئێعدامە بەکارهێناوە بۆ؟. ئەوان زانیاری تایبەت بە سزای ئێعدامی بە نهێنی دەوڵەتی پلەبەندی کردووە و بڵاوکردنەوەیشیان بە کردەوەی خیانەت ئامیز لەقەڵەم داوە.
نەبوونی شەفافیەت بۆ رێزلێنان لە مافی ئەو مرۆڤانەیە کە مەحکومن بە سزای اعدام و هەروەها خانەوادەکانیان.