سەرۆککۆماری ئامریکا سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە 20ی رەزبەری 96، لە وتووێژێکی تەلەویزیۆنی لەگەڵ فاکس نیوز بە راشکاوی وت
سەرۆککۆماری ئامریکا سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە 20ی رەزبەری 96، لە وتووێژێکی تەلەویزیۆنی لەگەڵ فاکس نیوز بە راشکاوی وتی کە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران خراپترین رێکەوتنە کە تا ئێستا دیتومە.
ناوبرا لەگەل هێرش کردنە سەر ئەو ئیمتیاز پێدانە نا پێویستانەی باراک ئۆباما بە ئاخوندەکان وتی: ئەم رێکەوتنە یەکێک لەو رێکەوتنە نا شارەزاییانەیە کە تا ئێستا دیتومە. 150 ملیارد دۆلارمان داوە هیچمان وەرنەگرتووە، سەرانی رژیم رێگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە بە زووترین کات بە تەسل ئەتۆمی بگەن، بیر لەوە بکەنەوە کە ئێمە تا ئێستا ملیاردیک و 700 ملیۆن پوڵی دەستیمان بەوان داوە، ئەو پوڵە ئامادە کە لە گیرفانی ئێوە خەڵکانی ئامریکا دێتەدەرێ. هەروەها ناوبراو زیادی کرد کە، ئایا دەزانن کە یەک ملیارد و 700 ملیۆن دۆلار چەند تەیارەی پر لە پوڵ دەبێ؟ تا ئێستا یەک ملیۆن دۆلار پوڵتان لە نزیکەوە دیتووە؟ ئەوه یەک ملیار و 700 ملوێن دۆلارە. رەنگە بپرسن کە کێ بەرپرسە لەو کارەو، هەروەها کێ ئەو بڕە پوڵەی وەرگرتووە؟ شایەد جارێکی دیکە ئەوانە نەبیننەوە. لەبەر ئەوە خراپترین رێکەوتنە. ئیمە هیچمان بەدەست نەهێناو، هیچ.