ڕۆژی 8-10-2017 به ئاماده‌یی کوردستانیانی وڵاتی سویس و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی ناسرا
ڕۆژی 8٠-10-2017 به ئاماده‌یی کوردستانیانی وڵاتی سویس و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی ناسراوی کورد پرسه‌ی پڕ له شکۆی مام جه‌لال سکرتێری یەکێتی نێشتمانی کوردستان و سەرۆک کوماری پێشووی عێراق له ڕێوڕه‌سمێکی شایسته‌دا به‌ڕێوه چوو.
نوێنه‌رایه‌تی کومێتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لەو پرسه ماته‌مینیه‌دا کرد و کاک ئازاد حوسێنزاده وه‌ک به‌رپرسی کومیته‌ی سویسی سازمان چەپکە گۆڵی ڕێز‌و وەفایان لە پێناو خەبات و تێکوشانی ئەم سەرکردە نێشتیمانیە پێشکەش بە رۆحی ئەم سەرکردە نەمرە کرد.
شایانی باسە شاندی کومیتەی سازمانی خەبات زۆر بەگەرمی له‌لایه‌ن کومیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و رێکخەرانی ئەم پرسەیەوه پێشوازی کران.