هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چەندین بنکەی نهێنی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکەیی رژیم ئاشکرا دەکرێ

چەندین بنکەی نهێنی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکەیی رژیم ئاشکرا دەکرێ

تەلەفزیۆنی فاکس نیوز لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە چاوەروان دەکرێ دۆنالچد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو حەوتووەدا بەرجام تەئید نەکات، دوای ئەوە پەروەندەکە دەنێرد

 تەلەفزیۆنی فاکس نیوز لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە چاوەروان دەکرێ دۆنالچد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو حەوتووەدا بەرجام تەئید نەکات، دوای ئەوە پەروەندەکە دەنێردرێتە کۆنگرە و 60 رۆژ کاتیان هەیە کە لەبارەی گەمارۆی قورس دژ بە رژیمی ئێران بریار بدەن.

هاوکات، راپۆرتێکی 52 لاپەرەیی لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە ژێر ناوی "ناوکی ناوەندی ئەتۆمی رژیمی ئێران: دامەزراوە سەربازیەکانی کە پشکنینیان بۆ نەکراوە" کە دەگیشتووەتە دەست فاکس نیوز، رایدەگەیەنێ ئەگەری کەمە بەرنامەی پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی (ئەو رژیمە) راگیرابێ.

شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لەو راپۆرتەدا بە وردەکاریەوە دەڵێ کە چوار دامەزراوەی گەورەی دۆزیوەتەوە کە بە ئەگەری زۆر خەریکی کار و باری جۆراوجۆری پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکەیی رژیم بوون.

هەروەها فاکس نیوز بە پشتبەستن بەو راپۆرتەی مقاومەتی ئێران، وردەکاری ئەو چوار بنکەی خستوەتە بەر باس.

بنکەیەکی لێکۆڵینەوە کە لە بنکەی سەربازی پارچین لە باشووری رۆژهەڵاتی تاران هەڵکەوتووە.

دامەزراوەی پیشەسازی نووری کە لە بنکەی سەربازی خەجیر لە باشووری رۆژهەلاتی تاران هەڵکەوتووە.

دامەزراوەی خەوت تیر کە سەر بە وەزارەتی دیفاعی رژیمە و لە ناوچەی سەربازی نزیک بە ئیسفەهان لە ناوچەیەکی کوێستانی هەڵکەوتووە. و بنکەی سێنجێریان لە رۆژهەلاتی تاران.

عەلیرەزا جەعفەرزادە جێگری نوێنەری شۆرای ملی مقاومەت بەرەی سەرەکی ئوپزسیۆن لە بەرامبەر رژیمی ئێران لە واشنگتۆن بە فاکس نیوزی وتووە: سالەهایە کە رژیمی ئێران دوو بەرنامەی ناوکەیی هەیە، یەکێک غەیرە نیزامی و ئەوی کە نیزامی، ئامانجی بەشی نیزامی وەبەرهێنانی یەکەم بۆمبی ناوکەیی رژیمە. بەشی غەیرە نیزامی بەرنامەی ناوکەیی بە شێوەی رێک و پێک، سەرپۆشێکە بۆ بەشی نیزامیەکە و وەک کاناڵێک خزمەت بەو بەشە دەکات. بەشی نیزامی ئەو بەرنامە لە دڵی چالاکیە ناوکەییەکانی رژیمی ئێراندا بووەو ئێستاش بەردەوامە.

فاکس نیوز لە درێژەدا دەڵێ: مقاومەتی ئێران ناوەندی بەرپرس بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوکەیی (رژیمی ئێران)ی بە سێپێندی ناوبردووە کە سەربە سوپای پاسدارانە، نزیک بە دوو دەیەیە ئەوە ئەرکیەتی. ئەو ناوەندە حەوت پێکهاتەی هەیە کە هەر کامەو بەشێکی دیاری کراو لە تاقیکرانی لەسەر چەک و چۆڵی ناوکەیی ئەنجام دەدەن. بەشی لێکۆڵینەوە و دروست کردنی چاشنی بۆ چەکی ئەتۆمی، ناوەندی لێکۆڵینەوەو پەرەپێدانی پیشەسازی تەقینەوەو زەربە یان متفازی ناوە. لێکۆڵینەوەکانی شۆرای ملی مقاومەت لە ناوخۆی ئێران، لەلایەن شەبەکەیەک لە لایەنگرانی موجاهیدینەوە ئەنجام دراوە کە بە شێوەی گشتی ساڵی 2002 بەرنامەی ناوکەیی رژیمیان ئاشکرا کرد.

عەلیرەزا جەعفەرزادە وتی: هەتا زۆرتر لێکۆڵینەوەمان کرد، زیاتر لەوە گەیشتین کە بەرنامەی ناوکەیی بە تەواوی چالاکە. بەشی نیزامی لە باری رێژە، شوێن و رێکستنی دووبارە گۆرانی بەسەردا هاتووە بەڵام هیچ کات کاری خۆی نەوەستاندووە و روخسارە سەرەکیەکانیشی نەگۆراوە.

فاکس نیوز بە ئیشارە بە رێگری کردنی رژیم لە پشکێنەران لە دامەزراوە سەربازیەکان دەڵێ: عەلیرەزا جەعفەرزادە شیی دەکاتەوە کە چەندین دامەزراوەو ناوەند کەچالاکی پێوەندیدار بە ئەتۆمی تیایاندا ئەنجام دەدرێ لە بنکە گەورە نیزامیەکاندا هەڵکەوتوون کە تونێل و ژووری تێدایە. ئەوە نەتەنیا دەست پێراگەیشتنی ئاژانس حەستەمتر دەکات، بەڵکوو گواستنەوەی ئەو ناوەند و پرۆژانە لە شوێنی دیکەی ئاسان دەکات.

ناوبراو هەروەها دەڵێ: هیچ کام لەو دامەزراوە نیزامیە سەرەکیانەی کە لە بنکە سەربازیەکان هەڵکەوتوون لەلایەن ئاژانسەوە پشکنیان بۆ نەکراوەو بە دڵنیاییەوە ئەو کارە لە دەوای بەرجام نەکراوە. کۆنگرە دەبێ بە سەپاندنی فشارەکانی بە گەمارۆدانی سوپا و دەزگای سەرکوتی ناوخۆ زیاتر دەبکات. چونکە ئەو رژیمە لەناوخۆدا لاوازە و زیاتر کاریگەری دەبێ.

 


6 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چەندین بنکەی نهێنی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکەیی رژیم ئاشکرا دەکرێ

چەندین بنکەی نهێنی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکەیی رژیم ئاشکرا دەکرێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران