رۆژی پێنج شەممە 20ی رەزبەری 96 لە کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی کۆنگرەی ئەمریکا بریارنامەیەک دژ بە بەرنامەی مووشەکی بالستیک و گەمارۆی نێونەتەوەیی رژیمی ئێران پەسەند کرا.
ئەو بریارنامەیە کە لەلایەن ئەدرۆیس سەرۆکی کۆمیتەوە پێشکەش کرا گەمارۆ دژ بە رژیمی ئێران بەهۆی بەرنامە نایاسایی مووشەکی بالستیک پەرە پێدەدا.
بریارنامەکە بە "یاسای موشەکی بالستیکی رژیمی ئێران و جێبەجێ کردنی گەمارۆی نێونەتەوەیی کە لەلایەن ئەد رۆیس سەرۆکی کۆمیتەوە پێشکەش کرا، رێگە بۆ سەپاندنی ئابڵوقەی نوێ لەلایەن ئەمریکا دەکاتەوە.
ئەدرۆیس لە دوای پەسەند کردنی ئەو بریارنامەیە لە راگەیەندراوێکدا وتی: بریاری گرینگی ئەورۆ بە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو بۆ ناساندن و جێگیرکردنی ناو و گەمارۆی شیرکەتەکان، بانکەکان و کەسانێک لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا کە هاکاری بەرنامەی مووشەکی و بەرنامەی چەکوچۆڵی پێشووی رژیم دەکەن، دەکاتە ئەرک.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: هەروەک ئەشتۆن کارتەر وەزیری دیفاعی پێشوو وریایی دا، موشەکە دوورهاوێژەکان توانای ئەوەیان هەیە کە لە ئێران هەتا ئەمریکا برۆن. گۆمان لەوەدا نیە کە ئەمریکا دەبێ هەنگاوی بەهێز بۆ سنوردار کردنی هەوڵی مەترسیداری ئێران لە بابەت مووشەکە بالستیکەکان هەڵگرێ.
لە سەرەتای ئەو بریارنامەیەدا ئیشارە بە بریارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە کە داوا لە رژیمی ئێراندا لەسەر مووشەکە بالستیکەکان کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەییان هەیە کار نەکات، هەروەها هاتووە: سیاسەتی ئەمریکا ئەوەیە رژیگری بکات لە هەر جۆرە چالاکیەکی رژیمی ئێران لە پێوەند بە مووشەکی بالستیکی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەییان هەیە، لەوانە تەقاندنی بە پیشەسازی مووشەکی.